عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
أَوْصَانِي خَلِيلِي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِثَلاَثٍ: صِيَامِ ثَلاَثَةِ أَيَّامٍ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ، وَرَكْعَتَيِ الضُّحَى، وَأَنْ أُوتِرَ قَبْلَ أَنْ أَنَامَ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1981]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1981]

شیکردنەوە

ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت- خۆشەویست وهاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات كە سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری كردووە وپەیمانی لێوەرگرتووە بە ئەنجامدانی سێ شت:
یەكەم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێك.
دووەم: ئەنجامدانی دوو ڕكاتی چێشتەنگاو لە هەموو ڕۆژێكدا.
سێیەم: ئەنجامدانی نوێژی ویتر لە پێش خەون؛ ئەمیش بۆ كەسێك كە بترسێت لەوەی هەڵنەستێت لە كۆتایی شەودا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جیاوازی ئامۆژگارییەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هاوەڵانی: بنیات نراوە لەسەر زانستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە حاڵی هاوەڵان، وئەوەی گونجاوە بۆ هەریەكێكیان، كەسی بەهێز جیهاد بۆی گونجاوە، وخوا پەرست پەرستن بۆی گونجاوە، وزانا زانست بۆی گونجاوە، وبەو شێوەیە.
  2. ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگ)؛ وا دەردەكەوێت كە مەبەست لێیان ڕۆژە سپییەكان بێت، ئەمانیش بریتین لە: سیانزە وچواردە وپانزەی مانگی كۆچی.
  3. ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەڵێت: سونەتە نوێژی ویتر بكرێت پێش خەوتن، ئەمیش دەرهەق بە ئەوانەی متمانەیان نییە لەوەی هەستن بۆ شەونوێژكردن.
  4. گرنگی ئەم سێ کردەوەیە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەت وئامۆژگاری هەندێک لە هاوەڵانی کردووە سەبارەتیان.
  5. ئیبن دەقیقی عید دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (ودوو ڕكاتی چێشتەنگاو)؛ لێرەدا كەمترین ژمارەی ڕكاتی باسكرد چونكە بە ئەنجامدانی كردەوەكە جێبەجێ دەبێت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی نوێژی چێشتەنگاو سونەتە، وكەمترین ژمارەی ڕكاتەكانی؛ دوو ڕكاتە.
  6. كاتی نوێژی چێشتەنگاو: لە پاش دەرچوونی خۆر بە ماوەی چارەكە كاتژمێرێك، وماوەكەی درێژ دەبێتەوە هەتاوەكو دە خولەك پێش نوێژی نیوەڕۆ، وژمارەی ڕكاتەكانی: كەمترینیان دوو ڕكاتە، وناكۆكی هەیە سەبارەت بە زۆرترین ژمارەی ڕكاتەكانی؛ ووتراوە: هەشت ڕكات، هەروەها ووتراوە: سنوور نییە بۆ زۆرترینی.
  7. كاتی نوێژی ویتر: لەپاش نوێژی عیشا هەتاوەكو دەرچوونی بەرە بەیان، وكەمترینی یەك ڕكاتە، وزۆرترینی یانزە ڕكاتە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (49)