عن أنس بن مالك رضي الله عنه ، قال: حَجَّ النبي صلى الله عليه وسلم على رَحْلٍ رَثٍّ، وقَطِيفة تُساوي أربعة دراهم، أو لا تُساوي، ثم قال: «اللهمَّ حَجَّة لا رِياءَ فيها، ولا سُمْعَة».
[صحيح] - [رواه ابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن وڕاخەرێکی سەرپشتی ئاژەڵێک کە نرخەکەى چوار درهەمی دەکرد یان کەمتر لەم نرخە، پاشان فەرمووی: خودایە من ئەم حەجە بۆ ڕیایی ئەنجام نادەم وبۆ ئەوە ئەنجامی نادەم خەڵکی من ببینن و بۆ ئەوە نییە کە ناوبانگ دەربکەم، بەڵکو بە دڵسۆزی بۆ تۆ ئەنجامی دەدەم، بۆئەوەى تۆ لە من ڕازی بیت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر