عن أنس رضي الله عنه ، أنَّ امرأةً كان في عَقْلها شيء، فقالت: يا رسول الله إنَّ لي إليْك حاجة، فقال: «يا أمَّ فُلان انظُري أيَّ السِّكَك شِئتِ، حتى أقضيَ لكِ حاجَتَكِ» فخَلا معها في بعض الطُّرُق، حتى فَرَغتْ مِنْ حاجَتِها.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئافرەتێک شتێک (تێکچوونێکی کەم) لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت لە شتێکی دیاریکراودا، فەرمووی: «ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم»، لە ڕێگایەک لەگەڵیدا وەستا؛ هەتاوەکو (ئافرەتەکە) ئەوەى پێویستی بوو پێی ووت.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئافرەتێک شتێک ناجێگیریەک وتێکچوونێکی کەم لە ئەقڵیدا هەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یارمەتی تۆم دەوێت بۆئەوەى پێویستیەکم بۆ جێبەجێ بکەیت، ئەویش پێی فەرموو: ئەی دایکی فڵان، هەر ڕێگایەک دیاری بکە کە دەتەوێت؛ بۆئەوەى منیش لەگەڵ تۆدا بێم پێداویستیەکەت بۆ جێبەجێ بکەم، لە ڕێگایەک کە خەڵکی هاتۆچۆی پێدا دەکرد؛ لەگەڵیدا وەستا بۆئەوەى پێویستیەکەى بۆ جێبەجێ بکات، هەروەکو زانراوە بە تەنها بوونی پیاوێک وئافرەتێکی نامەحرەم حەرامکراوە لە شەریعەتدا، وئەمەی لە فەرموودەکەدا هاتووە بە تەنها بوون نییە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم چونکە شوێنی تێپەڕبوونی خەڵکیە ودەیانبینن، بەڵام قسەکانیان نابیستن، وئەمیش لە سادەیی (تواضع) وڕەحمەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- بەرامبەر بە ئومەتەکەى.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان