+ -

عَنْ جَابِرِ بْنِ سَمُرَةَ رَضيَ اللهُ عَنْهُ:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا صَلَّى الفَجْرَ جَلَسَ فِي مُصَلَّاهُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ حَسَنًا، وَقَالَ: كَانَ لَا يَقُومُ مِنْ مُصَلَّاهُ الَّذِي يُصَلِّي فِيهِ الصُّبْحَ أَوِ الغَدَاةَ، حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، فَإِذَا طَلَعَتِ الشَّمْسُ قَامَ، وَكَانُوا يَتَحَدَّثُونَ فَيَأْخُذُونَ فِي أَمْرِ الجَاهِلِيَّةِ، فَيَضْحَكُونَ وَيَتَبَسَّمُ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 670]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری كوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەگەر نوێژی بەیانی بكردایە؛ لە شوێنی نوێژکردنەکەیدا دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات وبەرز دەبوویەوە (لە ئاسمان)، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو شوێنەی کە نوێژی بەیانی تێدا دەکرد دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات، ئەگەر خۆر هەڵبهاتایە هەڵدەستا، و ئەوان (هاوەڵانی) باسی شتەکانی (سەردەمی) جاهیلیەتیان دەکرد، و (لەسەر ئەو شتانە) پێدەکەنین، و (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) زەردەخەنەی دەکرد.

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 670]

شیکردنەوە

سوننەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وابوو ئەگەر نوێژی بەیانی بکردایە، لە شوێنی نوێژکردنەکەی دادەنیشت هەتاوەكو خۆر هەڵدەهات و بەرز دەبوویەوە لە ئاسمان، و لەو شوێنەی نوێژی بەیانی تێدا دەکرد هەڵنەدەستا؛ هەتا خۆر هەڵدەهات. ئەگەر خۆر هەڵبهاتایە؛ هەڵدەستا، و هاوەڵان قسەیان دەکرد؛ و باسی هەندێک لە هەڵسوكەوت و شتەكانی خۆیانیان دەکرد لە پێش ئیسلام، و ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، ئەگەر ئەوان پێبكەنینایە؛ ئەمیش لەگەڵیاندا زەردەخەنەی دەکرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زیکر کردن لەدوای نوێژی بەیانیەوە هەتاوەكو خۆر هەڵدێت؛ سوننەتە، هەروەها مانەوەیش لە شوێنی نوێژکردنەکەدا؛ سوننەتە مەگەر پۆزشێك هەبێت.
  2. ڕوونکردنەوەی ئەو ڕەوشتە بەرز و نەرمونیانیەی کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لەسەری بوو، ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە لەگەڵ هاوەڵانیدا دادەنیشت، و گوێی لە قسە و بەسەرهاتەکانیان دەگرت و زەردەخەنەی بۆ دەکردن.
  3. قسەکردن و باسکردنی ڕۆژانی سەردەمی نەفامیەت (جاهیلیەت) لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە.
  4. پێکەنین و زەردەخەنەکردن؛ ڕێگەپێدراوە، چونکە ئەوەی قەدەغەكراوە زۆر پێکەنینە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر