+ -

عَنْ إِبرَاهِيمَ النَّخَعِيِّ عَنْ هَمَّامِ بنِ الحَارِثِ قَالَ:
بَالَ جَرِيرٌ، ثُمَّ تَوَضَّأَ، وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ، فَقِيلَ: تَفْعَلُ هَذَا؟ فَقَالَ: نَعَمْ، رَأَيْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَالَ، ثُمَّ تَوَضَّأَ وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ. قَالَ الأَعْمَشُ: قَالَ إِبْرَاهِيمُ: كَانَ يُعْجِبُهُمْ هَذَا الحَدِيثُ؛ لِأَنَّ إِسْلَامَ جَرِيرٍ، كَانَ بَعْدَ نُزُولِ المَائِدَةِ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 272]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبراهیمی نەخەعیەوە ئەمیش لە هەمامی كوڕی حاریسەوە دەڵێت:
جەریر میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا^، پێی ووترا: ئایا تۆ ئاوا دەکەیت؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، و مەسحی كرد بەسەر خوفەكانیدا، ئەعمەش دەڵێت: ئیبراهیم تێبینی کردبوو کە ئەم فەرموودەیە جێی سەرسوڕمان بوو بۆیان (بۆ خەڵکەکە)، چونکە جەریر دوای دابەزینی سورەتی -المائدة- موسڵمان بوو. ^(خوف: وەكو گۆرەوی وایە لەپێدەكرێت بەڵام لە پێست دروست دەكرێت)

-

شیکردنەوە

جەریری کوڕی عبد الله ڕەزای خوای لێبێت- میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت و تەنها مەسحی كرد بەسەر خوفەکانی، و پێیەكانی نەشۆرد، ئەوانەی دەوروبەری پێیان ووت: تۆ ئاوا دەکەیت؟! ئەویش ووتی: بەڵێ، پێغەمبەرم بینی -صلى الله عليه وسلم- میزی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت و مەسحی كرد بەسەر خوفەکانیدا. جەریر دواكەوت لە مسوڵمان بوونیدا؛ لە پاش دابەزینی سورەتی (المائدة) بوو، کە ئایەتی دەستنوێژی تێدایە، ئەمیش ئاماژەیە بۆئەوەی کە مەسحکردن لەسەر خوفەكان بەو ئایەتە هەڵنەوەشاوەتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەپەرۆشی هاوەڵان و تابیعیەکان بۆ شوێنکەوتنی سوننەتی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
  2. نەوەوی دەڵێت: هەموو ئەو کەسانەی کە قسەیان لە کۆدەنگیدا (لە ئیجماعدا) جێی بایەخە؛ یەكدەنگن لەسەر دروستێتی مەسحکردن بەسەر خوفەکان (وهاوشێوەكانی)، جا چ لە سەفەردا بێت یان لە شوێنی نیشتەجێبووندا؛ بۆ پێویستی بێت یان بێ پێویستی، تەنانەت بۆ ئافرەتیش دروستە کە لە ماڵەوەیە و دەرناچێت، و بۆ کەسی پەککەوتەیەیش دروستە كە ناتوانێت ڕێ بكات.
  3. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو پایەی جەریری کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت-؛ کە سینگ فراوان و ئارامگر بوو بەرامبەر بە نكۆڵی كردن وڕەتكردنەوەی قوتابییەکانی، تەنانەت ئەگەر لەوەیشدا هەڵە بوونایە.
  4. وەڵامدانەوەی ئەو کەسانەیە کە نكۆڵی دەكەن لە مەسحکردن لەسەر خوفەکان (وهاشێوەكانی)، و بانگەشەی ئەوە دەكەن کە حوكمەكە هەڵوەشاوەتەوە (مەنسوخە)؛ بە بیانووی ئەوەی كە جەریر -ڕەزای خوای لێبێت- لە پاش دابەزینی ئایەتی دەستنوێژ فەرموودەكەی گێڕاوەتەوە.
  5. ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە پێویستە ئەو کەسەی نكۆڵی شتێكی لێ دەکرێت (ڕەت دەکرێتەوە) لەكاتێكدا باوەڕی بە دروستێتی ئەو شتە هەیە، ئەوا دەبێت توڕە نەبێت كاتێك نكۆڵی لێ دەکات، و بەپێی گومانی بەرامبەر گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات، بەڵکو باشتر وایە بەڵگەكانی خۆی بۆ ڕوون بکاتەوە بە جوانترین شێوە.
  6. بەڵگەهێنانەوە بە مێژوو لە کاتی پێویستیدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر