+ -

عَنْ سَفِينَةَ رَضيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُغَسِّلُهُ الصَّاعُ مِنَ المَاءِ مِنَ الجَنَابَةِ، وَيُوَضِّئُهُ المُدُّ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 326]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەفینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە یەک ساع^ لە ئاو خۆی دەشۆرد بۆ (لابردنی) لەشگرانی، و بە یەک مود^^ لە ئاو دەستنوێژی دەگرت. ^(ساع: یەك ساع چوار گوێلە)، ^^(مود: واتا گوێل؛ لێرەدا مەبەست لێی گوێلی دەستێكی قەبارە مامناوەندە)

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 326]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بۆ لابردنی لەشگرانی بە ئاوێك كە بە ئەندازەی یەك ساع^ بوو، بە یەك مود^^ دەستنوێژی دەگرت. ^(ساع: ئەندازەى پێوانەی ئەو سەردەمە بوو، چوار مود ساعێكە)، ^^(مود واتا گوێڵ: ئەندازەیەکی پێوانەى ئەو سەردەمە بووە، هێندەی قەبارەی چنگێكی دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ ڕەوایەتی دەست پێوەگرتن (ئابووری كردن) لە بەکارهێنانى ئاودا تەنانەت لەكاتی دەستنوێژ وخۆشۆردنیشدا، وزیادەڕەوی -ئیسراف- نەکردن ئەگەرچیش ئاوی زۆر هەبێت.
  2. بەکارهێنانى ئاو لە کاتی دەستنوێژگرتن وخۆشۆردن بە كەمی و بە پێی پێویستی؛ سوننەتە، وئەمە ڕێبازى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  3. مەبەست ماف پێدانی شایستەیە لە دەستنوێژگرتن وخۆشۆردندا؛ لەگەڵ ڕەچاوكردنی سوننەت وئەدەبەكان بەبێ زیادەڕەوی و بەبێ كورتڕەوی، ودەبێت ڕەچاوی كات وزۆری وكەمی ئاو وشتی تریش بكات.
  4. لە زمانی عەرەبیدا بە لەشگرانی دەووترێت (جەنابەت:الجنابة) وبە ئەو كەسە دەووترێت كە مەنی لێوە دەردەچێت یان جووت دەبێت، وبەم ناوە (جەنابەت) ناونراوە چونكە ئەو كەسەی تووشی دەبێت ؛ دوور دەكەوێتەوە لە نوێژكردن وپەرستنەكان هەتاوەكو خۆی دەشوات.
  5. ساع (صاع): ئەندازەیەكی كێشانی ناسراوە، ومەبەست لێی ساعی نەبەوییە، وكێشەكەی (480) میسقالە لە گەنمی باش، وبە لیتر (3 لیتر) دەكات.
  6. مود: یەكەیەكی كێشانی شەرعییە، هێندەی قەبارەی چنگێكی -گوێلێكی- دەستەكانی مرۆڤێكی قەبارە مامناوەندە ؛ ئەگەر پڕی بكات ودەستەكانی ڕا بخات، ومودێك چارەكی ساعێكە بە یەكدەنگی زانایان، وبە ئەندازەی (750) میلی لیتر دەکات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر