+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ رَفَعَهُ:
فِي قَوْلِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ: {وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ} [الحج: 25] قَالَ: «لَوْ أَنَّ رَجُلًا هَمَّ فِيهِ بِإِلْحَادٍ وَهُوَ بِعَدَنِ أَبْيَنَ لَأَذَاقَهُ اللَّهُ عَذَابًا أَلِيمًا».

[صحيح] - [رواه أحمد والحاكم] - [المستدرك على الصحيحين: 3461]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛
سەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾، -عبد اللە- دەڵێت: «ئەگەر پیاوێك بیەوێت خراپەكاری تێدا بنێتەوە، لەكاتێكدا ئەو لە (عەدەن ئەبیەن) بێت ئەوا خوای گەورە (هەر لەوێدا) تووشی سزایەكی ئازاردەی دەكات».

[صەحیحە] - - [المستدرك على الصحيحين - 3461]

شیکردنەوە

سەبارەت بەم ئایەتە كە خوای گەورە -عَزَّ وَجَلَّ- دەفەرموێت: ﴿وَمَنْ يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍ بِظُلْمٍ نُذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ﴾ [الحج: 25] واتە: ﴿وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر﴾؛ عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەگەر كەسێك لەنێو خەڵكی لە نەفسی خۆیدا باسی ئەوە بكات كە بە نیازە كارێكی خراپ ئەنجام بدات لە حەرەمی پیرۆز وشتێك حەڵاڵ بكات لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی كردووە لە قسە یان كوشتن بە ئەنقەست؛ ئەمە ستەم وخراپەیە، ئەو كەسەی پێداگیرە لەسەر ئەم كارە ئەگەر لە شاری عەدەنیش بێت لە یەمەن؛ ئەوا شایستەیە كە الله سزایەكی سەختی تووش بكات بەهۆی ئەم نیاز وپێداگیربوونەوەی، ئەگەرچیش ئەنجامی نەدات؛ تەنها بەسە بۆ سزادانی كە پێداگیرە لەسەر ئەم كارە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوە وئاماژەیە بۆ تایبەتمەندێتی ومەزنی حەرەمی پیرۆز.
  2. سەعدی دەڵێت: ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەیە بۆ واجبێتی ڕێزگرتن لە حەرەم، وزۆر بەمەزندانانی، وهۆشداریدان سەبارەت بە ویستی تاوان كردن تێیدا یان كردنی.
  3. زەحاك دەڵێت: هەر پیاوێك لە هەر شوێنێك بێت و ویستی تاوان كردنی هەبێت لە مەككە ئەوا تاوانەكەی لەسەر دەنووسرێت ئەگەرچیش نەیكات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان