+ -

عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ رَضيَ اللهُ عنهُما قَالَ:
كُنْتُ عِنْدَ مِنْبَرِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ رَجُلٌ: مَا أُبَالِي أَلَّا أَعْمَلَ عَمَلًا بَعْدَ الإِسْلَامِ إِلَّا أَنْ أُسْقِيَ الحَاجَّ، وَقَالَ آخَرُ: مَا أُبَالِي أَلَّا أَعْمَلَ عَمَلًا بَعْدَ الإِسْلَامِ إِلَّا أَنْ أَعْمُرَ المَسْجِدَ الحَرَامَ، وَقَالَ آخَرُ: الجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللهِ أَفْضَلُ مِمَّا قُلْتُمْ، فَزَجَرَهُمْ عُمَرُ، وَقَالَ: لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ عِنْدَ مِنْبَرِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ يَوْمُ الجُمُعَةِ، وَلَكِنْ إِذَا صَلَّيْتُ الجُمُعَةَ دَخَلْتُ فَاسْتَفْتَيْتُهُ فِيمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ، فَأَنْزَلَ اللهُ عَزَّ وَجَلَّ: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ} [التوبة: 19] الآيَةَ إِلَى آخِرِهَا.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1879]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
کاتێک لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبووم، پیاوێک ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر لە دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر حاجیاندا، یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بەلامەوە ئەگەر دوای موسڵمان بوونم هیچ کردەوەیەکی چاکە نەکەم جگە لە خزمەت کردن و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام، یەکێکی تر ووتی: جیهادکردن لە پێناوی خوادا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان، عومەر سەرزەنشتی کردن، ووتی: دەنگتان بەرز مەكەنەوە لە نزیک مینبەرەکەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی هەینیدا، کاتێک نوێژەكە تەواو بوو، چوومە ژوورەوە (بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) و پرسیارم لێکرد دەربارەی ئەو بابەتەی کە تێیدا جیاواز بوون. (لەسەر ئەم باسە بوو کە) خوای گەورە و شکۆمەند ئەم ئایەتەی دابەزاند: {أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَٰهَدَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۚ لَا يَسۡتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ} [التوبة: 19] واتە: {ئایا ئێوە ئاودانی حاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام دەکەنە هاوتای (کردەوەی) ئەوانەی باوەڕیان بە خودا و ڕۆژی دوایی هێناوە و لە پێناوی خوادا جیهاد دەکەن، ئەوانە لە لای خودا یەکسان نین. و خودا ڕێنموێنی گەلی ستەمکار ناکات}.

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1879]

شیکردنەوە

نوعمانی کوڕی بەشیر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەو لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دانیشتبوو، گوێی لە پیاوێک بوو كە دەیووت: گرنگ نییە بە لامەوە كە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە ئاو ببەخشم بە حاجیەكان. یەکێکی تر ووتی: گرنگ نییە بە لامەوە هیچ کارێکی تر نەکەم؛ لە دوای ئەوەی كە موسڵمان بووم، تەنها ئەوە نەبێت کە خزمەتی مزگەوتی حەرام بکەم، یەکێکی تر ووتی: جیهاد لە پێناوی خودا باشترە لەوەی ئێوە ووتتان. عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- سەرزەنشتی کردن بەهۆی دەنگ بەرزکردنەوەیان لەلای مینبەری پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-، و ئەم باسە لە بەیانی ڕۆژی هەینیدا بوو، بەڵام کاتێک نوێژی هەینی تەواو بوو، چوومە ژوورەوە و داوای فەتوام لە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- كرد؛ دەربارەی ئەو شتەی کە تێیدا ناکۆک بوون، بۆیە خوای گەورە -عز وجل- ئەم ئایەتەی دابەزاند:
{أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ الْحَاجِّ وَعِمَارَةَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ كَمَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَجَاهَدَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ لَا يَسْتَوُونَ عِنْدَ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ} واتە: {(ئەی بێباوەڕان) ئایا پێتان وایە ئاودان بە حاجییان و (سەرپەرشتی) و ئاوەدان کردنەوەی مزگەوتی حەرام وەکو کەسێکە کە باوەڕی ھێنا بێت بە خودا و بە ڕۆژی دوایی و تێکۆشا بێت لە ڕێگای خوادا؟ چوون یەک نین بەلای خوداوە و (یەکسان نین) وە خوا ڕێنمونی کۆمەڵی ستەمکاران ناکات}. [التوبة: 19].

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جیاوازی کردەوەکان لە پاداشتدا.
  2. جیاوازی کردەوەکان لە پلەی چاكێتی و پاداشتدا؛ بەپێی ئەوەیە کە شەریعەت هێناویەتی، نەک بەپێی ڕا و ئیجتیهاد و بۆچوونی خەڵکی بێت.
  3. گەورەیی و فەزڵی جیهاد لە پێناوی الله دا؛ بە مەرجی باوەڕبوون بە الله و بە ڕۆژی دوایی.
  4. نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ مەكروهیەت و ناپەسەندی بەرزکردنەوەی دەنگ لە مزگەوتەکاندا؛ چ لە ڕۆژی هەینی بێت یان لە ڕۆژانی تر، و نابێت دەنگ بەرز بکرێتەوە بۆ ووتنەوەی زانست و نە بۆ شتی تریش؛ لە کاتی کۆبوونەوەی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی نوێژ، چونکە ئەم دەنگ بەرز كردنەوەیە دەبێتە هۆی لێ تێکدان و سەرلێشێواندن لەسەر خودی خۆیان و لەسەر نوێژخوێنان و زیکرکارانیش.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر