عَنْ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَفَاتِحُ الغَيْبِ خَمْسٌ، {إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنْزِلُ الغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ}».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 4627]
المزيــد ...
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«كلیلەكانی غەیب پێنجن، {إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنْزِلُ الغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِي الأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ بِأَيِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} [لقمان:34] واتە: {بەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لە منداڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە}».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 4627]
غەیب (شتە شاراوەكان) لە لای الله یە و کەس سەبارەتیان نازانێت جگە لە ئەو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە کلیل و گەنجینەکانی غەیب پێنجن: یەکەم: کەس نازانێت کەی قیامەت هەڵدەستێت جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ زانستەکانی دواڕۆژ، چونکە ڕۆژی قیامەت سەرەتایەتی، و کاتێک زانست نەبێت سەبارەت بە نزیکترین؛ ئەوا بەهەمان شێوە زانستیش نابێت سەبارەت بە ئەوەی لە دوای دێت. دووەم: کەس نازانێت کەی باران دەبارێت جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ کاروباری جیهانی سەرەوە، و بە تایبەت باسی باران کراوە هەرچەندە هەندێك هۆکار و نیشانە هەن كە ئاماژەن بۆ ڕوودانی؛ بەڵام دڵنیایی و یەكلایەنی لەمەدا نییە. سێیەم: ئەوەی لە منداڵدانەکاندایە؛ لە نێر یان مێ، ڕەش یان سپی، تەواو یان كەم ئەندام، بەدبەخت یان بەختەوەر و شتی تر، بە تایبەت باسی منداڵدان کراوە چونکە زۆر كەس بە بەپێی خوو و نەریت سەبارەتی دەزانن، لەگەڵ ئەمەیشدا نكۆڵی كردووە لەوەی هیچ كەسێك سەبارەت بە ڕاستی و هەقیقەتەکەی بزانێت، بۆیە شتی تر لە پێشترە كە زانست سەبارەتیان نەبێـت. چوارەم: کەس نازانێت سبەی چی ڕوودەدات جگە لە خودا، ئەمە ئاماژەیە بۆ جۆرەکانی سەردەمەكان و ئەو ڕووداوانەی تێیاندا ڕوودەدەن، بە وشەی (سبەی) دەربڕدراوە بۆئەوەی هەقیقەتی هاتنە دی؛ نزیکترین کات بێت، هەرچەندە نزیکە؛ هەقیقەتی ئەوەی تێیدا ڕوودەدات نازانرێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی نیشانە و ئاماژەیش، بۆیە ئەوەی لە پاش سبەی دێت لەپێشترە كە زانست نەبێت سەبارەتی. پێنجەم: هیچ كەسێك نازانێت لە چ خاكێكدا دەمرێت، ئەمە ئاماژەیە بۆ کاروباری جیهانی خوارەوە، هەرچەندە نەریتی زۆربەی خەڵک ئەوەیە کە لە وڵاتی خۆیاندا دەمرن، بەڵام ئەمە هەقیقەت نییە، بەڵکو ئەگەر لە وڵاتی خۆیشیدا بمرێت؛ نازانێت لە کام پارچە زەوییەدا دەنێژرێت، تەنانەت ئەگەر گۆڕستانی باوباپیرانیشی بێت، {إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ} واتە: {بەڕاستی خودا زانا و شارەزایە}، زانستی الله هەموو دیار و نادیار، و نهێنی و شاراوەکان دەگرێتەوە، بۆیە ئایەتەکە هەموو جۆرەکانی غەیبی لەخۆگرتووە، و هەموو بانگەشە پوچەڵەكانی هەڵوەشاندووەتەوە.