عن عائشة رضي الله عنها قالت: رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يصلِّي متربِّعًا.
[صحيح] - [رواه النسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکرد».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

چوارمشقی: بریتیە لەوەى ژێر پێی چەپی بخاتە ژێر ڕانی ڕاستیەوە وژێر پێی ڕاستی بخاتە ژێر ڕانی چەپیەوە، و لەسەر سمتی دابنیشێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم جۆرە دانیشتنەى ئەنجامدەدا کاتێک لەسەر ئەسپەکەى کەوت وقاپەڕەقەکانى تووشی ئازار بوو (لە جێچوو). ئەگەر نوێژخوێن نەیتوانى بە پێوە نوێژ بکات ئەوا سونەتە بە چوارمشقیەوە (بە دانیشتنەوە) نوێژ بکات، ئەمیش لە بەرامبەر حاڵەتی وەستانی ناو نوێژە، بەڵام لە حاڵەتی دانیشتن لە نێو دوو سوجدەکە ودانیشتنی بۆ هەردوو تەشەهودەکە (هەردوو تەحیاتەکە) ئەوا سونەتە بە شێوەى (إفتراش)* دابنشێت بۆ تەشەهودی (تەحیاتی) یەکەم وبە شێوەى (التورك)** دابنیشێت لە تەشەهودی (تەحیاتی) دووەمدا. هەموو ئەم شێوازانەى باسکرا سونەتە وباشترینە، ئەگەر پێچەوانەى ئەم شێوانەى پێشوو دابنیشێت ئەوا ڕێگەپێدراوە؛ چونکە داواکراو بریتیە لە: دانیشتن بۆ تەشەهود (تەحیات) وئەم شێوازانەى باسکرا پلەیەکی زیاترە لە واجب. *(إفتراش: واتە سمتی لای چەپی بخاتە سەر بنی پێی چەپی و لەسەری دابنیشێت وپێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- زەوی هەروەکو دانیشتن بۆ تەحیاتی یەکەمی نوێژی ئاسایی، شێوازى إفتراش لە نوێژی بەیانی ونوێژە سونەتەکان -دوو ڕکاتەکان- وتەحیاتی یەکەمی هەموو نوێژە فەرزەکان ئەنجامدەدرێت)، **(التورك: واتە پێی ڕاستی بچەقێنێتە -بیوەستێنێتە- سەر زەوی و پێی چەپی لە ژێر پێی ڕاستیەوە دەربکات ولە سەر سمتی لای چەپی دابنیشێت، شێوازی التورك لە کۆتا ڕکاتی هەموو نوێژە فەرزەکان ئەنجامدەدرێت جگە لە نوێژی بەیانی)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر