عن وائل بن حجر رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا ركع فَرَّجَ أصابِعَه وإذا سَجد ضَمَّ أصَابِعه.
[صحيح] - [رواه ابن حبان]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى، وئەگەر لە سوجدە بردن بووایە؛ پەنجەکانى پێکەوە دەلکاند».
صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع بردندا بە هەردوو ناو لەپی؛ ئەژنۆکانى دەگرت وبۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بە ڕێکتر وباشتر مرۆڤ ڕکوع ببات ودەبێتە هۆی ئەوەى سەری وپشتی ڕێک ویەکسان بن. بەڵام لە کاتی سوجدە بردندا هەردوو ناولەپی دەخستە سەر زەوی، وپەنجەکانى پێکەوە دەلکاند، بۆئەوەى بە تەواوى هەموو ئەندامەکان ڕوویان لە قیبلە بێت، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى سوجدە بردن ئاسانتر بێت لەسەر مرۆڤ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر