عن البَرَاء بن عَازب رضي الله عنهما مرفوعًا: «إذا سَجَدت فضَع كفَّيك وارْفَع مِرْفَقَيْك».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر سوجدەت برد؛ ئەوا ناولەپەکانت لەسەر زەوی دابنێ، وئانیشکەکانت بەرز بکەرەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئەگەر سوجدەت برد لەسەر زەوی ناو لەپەکانت بخە سەر زەوی وسونەتە ڕوویان لە قیبلە بێت وپێکەوە بلکێندرێن، وهەردوو باڵەکانت -قۆڵەکانت- بەرز بکەرەوە (لە سەر زەوی نەبن) بە شێوەیەک لە هەردوو تەنیشتی لاشەوە دووربن -لە هەردوو لای پەراسووەکانى لاشەوە دووربن-؛ چونکە ئەگەر بەم شێوەیە نوێژ بکات ملکەچی زیاتر دەبێت لە نوێژدا، ودوورتر دەبێت لە شێوازى تەمەڵەکان ودوور دەبێت لە خۆچواندن لە ئاژەڵەکان کە باڵەکانیان -پەلەکانیان- لەسەر زەوی دادەنێن؛ چونکە ئەگەر باڵەکانى بلکێنێتە لاشەیەوە یان بیانخاتە سەر زەوی نیشانەى تەمەڵی وگرنگی نەدانە بە نوێژکردن، وخۆ ئامادەنەکردنە بۆ ئەنجامدانى بە جوانترین شێوە، ولە فەرموودەیەکی تردا: مەیمونە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (كان -صلى الله عليه وسلم- يُجَافي يديه فلو أن بهيمة أرادت أن تَمر لمَرت) [مسلم] واتە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەندە بۆشایی دەخستە نێوان هەردوو باڵەکانیەوە -لە کاتی سوجدە بردندا- وئەگەر ئاژەڵێک بیویستایە بە نێوانیان تێپەڕ ببێت؛ تێپەڕ دەبوو).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر