عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم عاد مريضا، فرآه يصلي على وِسَادَةٍ، فأخذها فَرَمَى بها، فأخذ عودًا ليُصلي عليه، فأخذه فَرَمَى به وقال: «صَلِّ على الأرض إن استطعت، وَإِلا فَأَوْمِئْ إِيمَاءً، واجْعَلْ سجودك أخفَضَ من ركُوُعك».
[صحيح] - [رواه البيهقي والبزار]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى نەخۆشێکی کرد، بینی لەسەر سەرینێک نوێژ دەکات -ڕکوع یان سوجدەی لەسەر دەبات-، سەرینەکەى برد وفڕێی دا، (پیاوەکە) پارچە دارێکی هێنا بۆئەوەى نوێژی لەسەر بکات -ڕکوع یان سوجدەى لەسەر ببات-، پارچە دارەکەى برد وفڕێی دا، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە (نیوەى سەرەوەى لاشەت نزم بکەرەوە)، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت».
صەحیحە - بەزار گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە شێوازی نوێژکردنی ئەو نەخۆشە ڕووندەکاتەوە کە ناتوانێت سوجدە ببات لەسەر زەوی، واجب ئەوەیە بە پێی تواناى نوێژ بکات، وپێویستە لە حاڵەتی ڕکوع بردن وسوجدە بردندا سەری (نیوەى سەرەوەى لاشەی) نزم ولاری بکاتەوە بەرەو خوارەوە -بەرەو ئاراستەى زەوی-، ودەبێت سەری لە حاڵەتی سوجدە بردندا نزمتر بێت لە حاڵەتی ڕکوع بردنی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر