عَنْ وَائِل بن حُجرٍ رضي الله عنه قَالَ:
صَلَّيْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَكَانَ يُسَلِّمُ عَنْ يَمِينِهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ»، وَعَنْ شِمَالِهِ: «السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ».

[حسن] - [رواه أبو داود] - [سنن أبي داود: 997]
المزيــد ...

لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)».

[حەسەنە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە] - [سنن أبي داود - 997]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە نوێژەكەی تەواو بكات سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست وچەپیدا، بە لای ڕاستیدا ئاوڕی دەدایەوە ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وئاوڕی دەدایەوە بە لای چەپیدا ودەیفەرموو: (السلام عليكم ورحمة الله).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ یەكێكە لە پایەكانی نوێژ.
  2. ڕێگەپێدراوە هەندێک کات زیادەی (وبركاته) بڵێت لە کاتی سەلامدانەوەدا، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەردەوام نەیدەووت.
  3. ووتنی هەردوو سەلامدانەوەكە لەپاش تەواوبوونی نوێژ؛ واجبە، بەڵام ئاوڕدانەوە لەكاتی ووتنی سەلامدانەوەكان؛ سوننەتە.
  4. پێویستە بڵێت: (السلام عليكم ورحمة الله) لەكاتی ئاوڕدانەوەدا؛ نابێت لە پێش یان لە پاش سەلامدانەوە بیڵێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (44)
زیاتر