عَنِ ‌ابْنِ أَبِي أَوْفَى رضي الله عنه قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا رَفَعَ ظَهْرَهُ مِنَ الرُّكُوعِ قَالَ: «سَمِعَ اللهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ، مِلْءَ السَّمَاوَاتِ وَمِلْءَ الْأَرْضِ وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْدُ».

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە عبد الله کوڕی ئەبی ئەوفا -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لەنوێژدا پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : (سمع الله لمن حمده * خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن): واتا هەركەسێك حەمد وستایشی الله بكات ؛ خوای گەورە نزاكانی وەڵامدەداتەوە، وحەمد وستایشەكەی قبوڵ دەكات و لەسەر ووتنی ؛ پاداشتی دەداتەوە، پاشان حەمد وستایشی خودای كرد بە ووتنی: (اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد * خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، هێندەى پڕ بە ئاسمانەکان وهێندەى پڕ بە زەوی، وهێندەى پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى ئەو زیكرەى سونەتە بووترێت لەپاش ئەوەی نوێژخوێن سەری بەرزدەکاتەوە لە ڕکوع بردن.
  2. ڕێکبوونەوەى پشت لە کاتی ڕکوع بردندا ودڵنیایی لەپاش بەرزبوونەوە لێی ؛ ئەمە فەرمانیپێكراوە لە شەریعەتدا، چونکە ناکرێت ئەم زیکرە بڵێت مەگەر پاش ڕێکبوونەوەی پشت ودڵنیایی نەبێت.
  3. ڕێگەپێدراوە ئەم زیکرە بڵێت لە هەموو نوێژەکان ؛ فەرز یان سونەت بێـت.