عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَسْوَأُ النَّاسِ سَرَقَةً الَّذِي يَسْرِقُ صَلَاتَهُ» قَالَ: وَكَيْفَ يَسْرِقُ صَلَاتَهُ؟ قال: «لَا يُتِمُّ رُكُوعَهَا، وَلَا سُجُودَهَا».

[صحيح] - [رواه ابن حبان]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو کەسەی خراپترین دزی دەکات ئەوەیە کە لە نوێژەکەى دەدزێت»، ووتیان: چۆن لە نوێژەکەى دەدزێت؟ فەرمووی: «بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات».

صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە خراپترین جۆری دز ؛ ئەو كەسەیە كە لە نوێژەكەی دەدزێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەی بردنی سامانی خەڵكی ؛ دزینی ئەو شتانەیە كە سوودی هەیە لەدونیایەكی كاتی، بەڵام ئەم جۆرە دزە ؛ مافی نەفسی خۆی دەدزێت لەپاداشتی نەبڕاوە و لەدەستی دەدات، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا چۆن لەنوێژەكەی دەدزێت؟ فەرمووی: ڕكوع وسوجدە بردن بەڕێكی وباشی ئەنجام نادات ؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی پەلە دەكات لەكاتی ڕكوع وسوجدە بردن بۆیە بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێیان ناكات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگێتی ئەنجامدانى نوێژ بەشێوەیەکی جوان وکامڵ، وجێبەجێکردنی پایەکانى بە هێمنی ودڵنیایی وخشوعەوە.
  2. وەسفی ئەو کەسەی کە بەباشی ڕکوع وسوجدە نابات بەوەى وەکو دز وایە، ئەمیش بۆ ئاگادارکردنەوە وترساندن لەم کارە ؛ وئاماژەیە بۆ حەرامبوونی ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە لەنوێژدا.
  3. واجبێتی ڕکوع وسوجدە بردن بەشێوەكی تەواو وجوان، وڕێك بوونەوە تێیاندا.