+ -

عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا صَلَاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِفَاتِحَةِ الكِتَابِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 756]
المزيــد ...

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک لە نوێژدا (لە هەموو ڕکاتێکدا) سورەتی -الفاتحة- نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە (قبوڵ ناکرێت)».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 756]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە نوێژكردن دروست نییە مەگەر بە خوێندنی سورەتی -الفاتحة نەبێت لە هەموو ڕكاتەكاندا، ئەمە پایەیەكە لە پایەكانی نوێژ ودەبێت لە هەموو ڕكاتێكدا بخوێندرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی چیكی مالاگاشی ئورومی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوێندنی هەر سورەتێک یان زیکرێکی تر شوێنی سورەتی -الفاتحة- ناگرێتەوە ؛ ئەگەر بتوانێت سورەتی -الفاتحة- بخوێنێت.
  2. پوچەڵی ونادروستی ئەو ڕكاتەی کە سورەتی -الفاتحة-ی تێدا نەخوێندراوە، ئەگەر بە ئەنقەست یان بە نەزانین یان لە بیری بچێـت، چونکە خوێندنی پایەیەکە لە پایەکانی نوێژ، وفەرزێتی پایە هەرگیز لاناچێـت.
  3. خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لەسەر نوێژخوێنی پشتی ئیمام لادەچێـت؛ ئەگەر نوێژخوێنەكە گەیشتە نوێژی بەكۆمەڵ وئیمامەكە لەكاتی ڕكوع بردن بوو.