هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى کەسێک نوێژ بکات بە شێوەیەک هەردوو دەستی لە سەر هەردوو لای کەمەری بێت
ئەگەر هەریەکێکتان وەستا لە ناو نوێژدا ئەوا قسە لەگەڵ پەروەردگاری دەکات، یان پەروەردگار لە نێوان ئەو کەسە وقیبلەدایە، بۆیە با هیچ یەکێکتان تف نەکات بەرەو ئاراستەی قیبلە، بەڵکو تف بکات بە لای چەپیدا یان بە ژێر پێیدا
عائیشە حەزی نەدەکرد دەستەکانی بخاتە سەر لاتەنیشتی کەمەری (لە کاتی نوێژکردندا) ودەیووت: جولەکە ئەم کردەوەیە دەکەن
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئاوڕدانەوە لە کاتى نوێژدا؟ فەرمووی: ئەوە شێوازێکی کەمکردنەوەیە بەهۆیەوە شەیتان لە (پاداشتی) نوێژی بەندە کەمدەکاتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی دەستپێدەکرد بە تەکبیر کردن (ووتنی: الله أكبر)، و (پاشان) خوێندنی {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ العَالَمِينَ}