+ -

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم : «ما بَال أقْوَام يَرفعون أبْصَارَهم إلى السَّماء في صَلاتهم»، فاشْتَدَّ قوله في ذلك، حتى قال: «لَيَنْتَهُنَّ عن ذلك، أو لَتُخْطَفَنَّ أبْصَارُهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن؟» بەردەوام بوو لە قسەکردن بە توندی وپێداگیر بوونە، هەتا فەرمووی: «دەبێت واز لەم کردەوەیە بهێنن، یان ئەوەتا بینینیان دەردەهێندرێت (چاویان لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-)».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی ئەوە دەکات کە پێویستە نوێژخوێن حاڵی چۆن بێت لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا؛ کە پێویستە پابەندی ملکەچی وهێمنی وسەکینەت وخشوع بێت لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا، ولە نیشانەکانى خشوعی دڵ ملکەچى وهێمن بوونی ئەندامەکانە؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئومەتەکەى ئاگادار کردووەتەوە سەبارەت بە ئەنجامدانى هەندێک کردەوە کە پێویست نەبێت لە کاتی نوێژدا ولەوانەش چاو بەرزکردنەوە بۆ ئاسمان وئەملاو وئەولا لەکاتی نوێژدا؛ چونکە ئەم کردەوەیە پێچەوانەی ئاداب وپلەوپایەی نوێژکردنە؛ نوێژخوێن داوا دەکات وقسە دەکات ودەپاڕێتەوە لە پەروەردگاری -سبحانه وتعالى-، وپەروەردگاریش لە بەرامبەریەتی لە ئاراستەی قیبلەدا، بۆیە بەرزکردنەوەى چاو وئەملاو ئەولا پێکردنی لە کاتی نوێژی نیشانەى ڕەوشت جوانی نییە بەرامبەر خواى گەورە؛ بەڵکو پێویستە نوێژخوێن ملکەچ بێت وچاوی لە شوێنی سوجدەکەى بێت وچاوی بەرز نەکاتەوە وئەملاوئەولای پێنەکات مەگەر بۆ شتێک زۆر پێویست بێت وەکو ترسی زیانی شتێک پێوەى بدات؛ بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ئاگاداری وهەڕەشەی داوە سەبارەت بەم بابەتە، وئاگاداری ئەوانەى کردووەتەوە کە چاویان بەرز دەکەنەوە بۆ ئاسمان لە کاتی نوێژدا کە پێویستە واز لەم کردەوەیە بهێنن، وئەنجامی نەدەن، یان ئەوەتا چاویان بە خێرایی لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-؛ ولە ناکاو هەستدەکەن نیعمەتی بینینان لە دەستداوە؛ ئەمیش وەکو سزایەک بۆیان بەهۆی کەمتەرخەمیان بەرامبەر پلەپایە ومەزنی نوێژکردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر