عن أنس بن مالك رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ نَسِيَ صَلَاةً فَلْيُصَلِّ إِذَا ذَكَرَهَا، لَا كَفَّارَةَ لَهَا إِلَّا ذَلِكَ: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14]».

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».

صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات ؛ هەركاتێك بیری كەوتەوە كە ئەو نوێژەی نەكردووە، هیچ شتێك تاوانی وازهێنان لەو نوێژە ناسڕێتەوە ودایناپۆشێت مەگەر ئەنجامدانەوەی نەبێت كاتێك بیری دەكەوێتەوە، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت} ؛ ڕاڤەیەك بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە نوێژ بەڕێكی وتەواوی ئەنجام بدە هەركاتێك بیرت كەوتەوە كە لەبیرت چووە ؛ ئینجا كاتی نوێژ مابێت یان نەما بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی گرنگی نوێژە فەرزەكان وكەمتەرخەم نەبوون لە ئەنجامدانیان وقەزاكردنەوەیان.
  2. دواخستنی نوێژ لەكاتەكەی خۆی بەبێ بیانوو -بەبێ عوزر- ؛ ڕێگەپێدراو نییە.
  3. واجبێتی قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژ لەسەر : - ئەو کەسەی لەبیری چووە ئەگەر بیری کەوتەوە. - کەسی خەوتوو ئەگەر هەستا لە خەو.
  4. واجبێتی پەلەکردن لە قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژەکان ودوا نەخستنیان؛ ئەگەرچیش لە كاتی نەهی لێكراودا بێت، بەڵام مەبەست ئەوە نییە نوێژەکان بەخێرایی ئەنجام بدات.