عن ابن مسعود رضي الله عنه قال: ذُكِرَ عند النبي صلى الله عليه وسلم رجل نام ليلة حتى أصبح، قال: «ذاك رجل بال الشيطان في أُذُنَيْهِ - أو قال: في أُذُنِه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک باسکرا لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە شەو خەوت هەتاوەکو بەیانی خۆر هەڵهات، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی پیاوێک کرا کە هەتا ئاسۆی بەیان دەرکەوت، واتا: هەڵنەستا بۆ شەونوێژ هەتا بانگی بەیانی دا یان هەڵنەستا بۆ نوێژی بەیانی هەتا خۆر دەرکەوت. پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: (ئەوە کەسێکە شەیتانی میزی کردووەتە ناو گوێیەکانی) وئەمەش لەسەر واتا ئاشکراکەیەتی، چونکە هاتووە کە شەیتان دەخوات ودەخواتەوە وجیماع دەکات، بۆیە میزیش دەکات، وئەمەش ئەوپەڕی زەلیلکردن وئیهانەکردنە بۆ ئەو کەسە کە شەیتان دەیکاتە شوێنی میزکردنی خۆی. وباسی گوێ کراوە چونکە قورسی خەو بەهۆی قورسی گوێیەکانەوەیە، وگوێ شوێنی ئاگادارکردنەوەیە وبۆیە تایبەتی کرد بە میزکردن، چونکە ئاسانتر دەچێتە ژوورەوە بۆ ناو لاشە ودەمارەکان وئەمەش دەبێتە هۆی تەمەڵبوونی هەموو ئەندامەکان لە کاتی هەستان لە خەودا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان