عن بريدة بن الحصيب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من تَرَكَ صلاةَ العصرِ فقد حَبِطَ عَمَلُهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەی کوڕی حوسەیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە سزای ئەو کەسانەی تێدایە کە بە ئەنقسەت نوێژی عەسر ناکەن وبە تایبەت باسی نوێژی عەسر کراوە چونکە زۆر جار خەڵک نوێژی عەسر دوا دەخەن بە هۆی کاری ڕۆژانەیانەوە، وفەوتاندنی ئەم نوێژە کارێکی ناڕەواترە وەکو فەوتاندنی نوێژەکانی تر چونکە نوێژی ناوەڕاستە (الصلاة الوسطی)یە کە بە تایبەت فەرمان بە ئەنجامدانی وپاراستنی کراوە کە خوای گەورە دەفەرموێت: (حافظوا على الصلوات والصلاة الوسطى) [البقرة: 238]، (پارێزگاری لە نوێژەکان بکەن وهەروەها نوێژی ناوەڕاست -عەسر-)، وسزای ئەو کەسەی نوێژی عەسر بە ئەنقەست ناکات ئەوەیە کە کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە ئەویش بە بێبەشبوون لە پاداشتیان، ووتراوە: مەبەست ئەوەیە کە کەسێک وازی لێبهێنێت کە پێی وا بێت فەرز نییە یاخود ئینکاری لە فەرزی نوێژی عەسر بکات، جا بۆیە ئەم ڕایە پێی وایە مەبەست بە پوچەڵ بوونی کردەوەکان کوفرکردنە، وبۆیە هەندێک لە زانایان لە سەر ئەم ڕایەن وپێیان وایە ئەوەی نوێژی عەسر ئەنجام نەدات ئەوا کوفری کردووە چونکە هیچ شتێک کردەوەکان پوچەڵ ناکاتەوە جگە لە هەڵگەڕانەوە لە دین نەبێت (مورتەد بوون - الردة)، ووتراوە: مەبەست لە پوچەڵکردنی کردەوەکان بۆ هەڕەشەکردنە، واتە ئەوەی لە ئەنقەست ئەنجامی نەدات وەکو ئەوە وایە کردەوەکانى پوچەڵ بووبێتەوە، وئەمەش لە فەزڵەکانی نوێژی عەسرە ئەوەی ئەنجامی نەدات کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە، چونکە نوێژێکی مەزنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە پارێزگاری کردن لە ئەنجامدانی نوێژی عەسر کە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.
  2. حەرام بوونی وازهێنان وپشتگوێخستنی ئەنجامدانی نوێژەکان، بەتایبەتی نوێژی عەسر.
  3. ئەوەی بە ئەنقسەت واز لە نوێژی عەسر بهێنێت ئەوا پاداشتەکەی پوچەڵ دەبێتەوە (پاداشتی بۆ نییە)، وبەستنەوەی واتای فەرموودەکە بە (ئەنقەست) لە ریوایەتێکی تری ڕاستدا هاتووە بە دەستەواژەی: (متعمدا) واته: (بە ئەنقەست).