عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ تَعَلَّمَ عِلْمًا مِمَّا يُبْتَغَى بِهِ وَجْهُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ لَا يَتَعَلَّمُهُ إِلَّا لِيُصِيبَ بِهِ عَرَضًا مِنَ الدُّنْيَا لَمْ يَجِدْ عَرْفَ الْجَنَّةِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ» يَعْنِي رِيحَهَا.
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد] - [سنن أبي داود: 3664]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک زانسـتێک فێر ببێت لەو زانستانەى لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت، وفێری نابێت تەنها بۆ ئەوە نەبێت کە شتێک لە شتومەکی دونیای پێدەستبکەوێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا».
[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 3664]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەرکەسێک فێری زانستی شەرعی بێت كە لە بنچینەدا ئەم زانستە لە پێناو ڕەزامەندی الله -عز وجل- بەدەست دەهێنرێت؛ بەڵام ئەم كەسە فێری دەبێت بۆئەوەی شتێك لە شتومەكەی دونیای پێ دەستبكەوێت وەكو پارە وسامان وناوبانگ، ئەوا بۆنی بەهەشت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا.