عن عثمان بن عفان رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من توضَّأ فَأَحْسَن الوُضُوءَ، خَرَجَتْ خَطَايَاهُ مِنْ جَسَدِهِ حَتَّى تَخْرُج مِنْ تَحْتِ أَظْفَارِه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە عوسمانی کوڕی عەفانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن هەتاوەکو لە ژێر نینۆکەکانەوە دەردەچن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
ئەم فەرموودە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە دەستنوێژگرتن یەکێکە لە باشترین پەرستنەکان، ولەو پاداشت وفەزڵانەی کە لەم فەرموودەدا هاتووە: ئەوەی بە جوانی دەستنوێژ بگرێت کە پارێزگاری لە ئاداب وسونەتەکانی بکات، ئەوا ئەم دەستنوێژگرتنەی دەبێتە هۆی دەرچوونی هەموو ئەو تاوانە بچووکانەی ئەنجامی داوە لە لاشەوەیە (ئەو تاوانانەی کە لێخۆشبوونیان تایبەتە بە مافی خوای گەورەیە)، هەتا ئەم تاوانانە دەردەچن لە ژێر نینۆکەکانەوە، وبۆیە پێویستە مرۆڤ لە کاتی دەستنوێژگرتندا مەبەستی نزیکبوونەوە بێت لە خوای گەورە، و وا هەست بکات ئەو فەرمانی خودا جێبەجێ دەکات کە دەفەرموێت: {إذا قمتم إلى الصلاة، فاغسلوا وجوهكم} [المائدة: 6] واتە: {ئەی ئەوانەی باوەڕدارن ئەگەر ھەستان بۆ نوێژ کردن ئەوا دەموچاوتان بشۆن}، و وا هەست بکات ئەو شوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوێت لەم دەستنوێژگرتنەیدا، ومەبەستی داواکردنی پاداشت بێت لە خوای گەورە بەهۆی ئەم کارەی بۆ ئەوەی بە ووردی وجوانی ئەنجامی بدات.