عن أبي الدرداء رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ حَفِظَ عَشْرَ آيَاتٍ مِنْ أَوَّلِ سُورَةِ الكَهْفِ، عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ». وفي رواية: «مِنْ آخِرِ سُورَةِ الكَهْف».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 809]
المزيــد ...
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 809]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك دە ئایەت لە سەرەتای سورەتی -الكهف- لەبەر بكات ئەوا دەپارێزرێت لە فیتنە وتاقیكردنەوەی مەسیحی دەجال؛ كە لە كۆتایی دونیادا دەردەچێت وبانگەشەی خودایەتی دەكات، وفیتنە وتاقیكردنەوەی دەجال گەورەترین فیتنەیە لەسەر زەویدا لەو كاتەوەی خودا ئادەمی خوڵقاندووە هەتاوەكو بەرپابوونی قیامەت؛ چونكە خوای گەورە -عز وجل- هەندێك توانای سەر سوڕهێنەری پێداوە كە دەبێتە هۆی فیتنە بۆ ئەو كەسەی شوێنی دەكەوێت، لەبەركردنی ئەم ئایەتانە دەبێتە هۆی پاراستن چونكە سەرەتای سورەتی -الكهف- چەندەها باس وبەڵگەی سەرسوڕهێنەری تێدایە كە گەورەترن لەو شتانەی كە دەجال بەهۆیانەوە خەڵكی تووشی فیتنە دەكات، بۆیە هەركەسێك تێڕامان بكات بۆ ئەو ئایەتانە؛ ئەوا تووشی فیتنە نابێت بەهۆی دەجالەوە. ولە گێڕانەوەیەكی تردا هاتووە: ئەوەی دە ئایەت (لەبەر بكات) لە كۆتایی سورەتەكە، (لەو ئایەتەوە) كە خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿أفحسب الذين كفروا أن يتخذوا...﴾.