لیستی فەرموودەکان 17

ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت
هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی
پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم
ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق) و (وقل أعوذ برب الناس)
ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بچووایەتە سەر جێگاکەى فووی^ دەکردە نێو دەستەکانی، وموعەویزاتی^^ دەخوێند، وپاشان دەستەکانى مەسح دەکرد بەسەر لاشەیدا
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی دەستنیشانکرد بۆئەوەى ببێتە بەرپرسی سوپایەک؛ لە کاتی پێشنوێژیدا بۆیان بەردەوام بە (قل هو الله أحد) -سورەتی الإخلاص- (خوێندنەوەی قورئانی) تەواو دەکرد
موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە
قورئان بخوێنن؛ چونکە ڕۆژی قیامەت دێت وشەفاعەت دەکات بۆ هاوەڵانی
بە ئەوەی نەفسی منی بە دەستە هاوتای سێ یەكی قورئانە
بەڵکو بڵێن: بیستمان و گوێڕایەڵین، داوای لێخۆشبوونت لێ دەکەین پەروەردگارمان، و گەڕانەوە بۆ لای تۆیە
ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن
هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)
چەند ئایەتێك دابەزێنراوەتە سەرم هەرگیز هاوشێوەیان نەبینراوە، موعەویزەكان