+ -

عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ رَجُلًا مِنَ اليَهُودِ قَالَ لَهُ: يَا أَمِيرَ المُؤْمِنِينَ، آيَةٌ فِي كِتَابِكُمْ تَقْرَؤُونَهَا، لَوْ عَلَيْنَا مَعْشَرَ اليَهُودِ نَزَلَتْ لاَتَّخَذْنَا ذَلِكَ اليَوْمَ عِيدًا، قَالَ: أَيُّ آيَةٍ؟ قَالَ: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا} [المائدة: 3] قَالَ عُمَرُ: قَدْ عَرَفْنَا ذَلِكَ اليَوْمَ، وَالمَكَانَ الَّذِي نَزَلَتْ فِيهِ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَهُوَ قَائِمٌ بِعَرَفَةَ يَوْمَ جُمُعَةٍ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 45]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێکی جوولەکە پێی ووت: ئەی میری باوەڕداران، ئایەتێک لە کتێبەی ئێوەدا هەیە کە ئێوە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی كۆمەڵەی جولەكە دابەزیبا، ئەو ڕۆژەی (کە تێیدا دابەزیوە) دەمانکرد بە جەژن، (عومەری کوڕی خەتاب) ووتی: کام ئایەتەیە؟ (جوولەکەکە) ووتی: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الإِسْلاَمَ دِينًا} [المائدة: 3] واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت}، عومەر ووتی: بێگومان ئێمە ئەو ڕۆژ دەزانین، ودەزانین لە چی شوێنێك ئەم ئایەتە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەزی، ڕۆژی هەینی بوو، و پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە عەرەفات ڕاوەستابوو.

-

شیکردنەوە

پیاوێکی جولەکە هات بۆ لای میری باوەڕداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت-، و پێی ووت: ئایەتێک لە کتێبەکەتاندا (لە قورئاندا) هەیە کە دەیخوێننەوە، ئەگەر بۆ ئێمەی کۆمەڵەی جولەکە دابەزیایە لە کتێبەکەماندا (لە تەوراتدا)؛ ئەوا ئەو ڕۆژەمان دەکرد بە جەژن و ئاهەنگمان تێدا دەگێڕا، وەکو سوپاسگوزارییەک بۆ نیعمەتی دابەزینی ئەم ئایەتە مەزنە، عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی ووت: کام ئایەت؟ پیاوەکە ووتی: {الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان و چاکە و بەھرەی خۆم بەتەواوی ڕشتووە بەسەرتاندا و ڕازی بووم کە ئیسلام ئاینتان بێت}. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: ئێمە ئەو ڕۆژە و ئەو شوێنە دەزانین کە ئەم ئایەتە پیرۆزەی تێدا دابەزیووە، ئەو ئایەتە لە ڕۆژێکی جەژندا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)؛ ؛ کە ڕۆژی هەینیش بوو، و لە عەرەفات ڕاوەستابوو، و هەردووکیان دوو ڕۆژی مەزنن لەلای موسڵمانان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی گرنگیپێدانی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- بە شوێن و کاتی دابەزینی ئایەتەکان.
  2. ئەم ئایەتە ڕوونکردنەوەی ئەو منەت و چاکەیەی تێدایە کە خوای گەورە كردوویەتی بەسەر ئەم ئوممەتەدا؛ كاتێك ئایینەکەی بۆ تەواو کردن و نیعمەتەکانی بەسەریاندا کامڵ کرد، بە شێوەیەک کە پێویستیان بە هیچ زیادەیەک نییە لە کاروباری ئایندا، لەدوای تەواوکردنی لەلایەن خوداوە؛ هەرشتێكی نوێ كە لە ئایندا داهێنرا بێت و هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەبێت لە ئایندا، ئەوا بە بیدعە و گومڕایی دادەنرێت، هەروەک لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلی الله علیه وسلم- کە دەفەرموێت: (هەرکەسێک لەم فەرمانەی -ئاینەی- ئێمەدا شتێک دابهێنێت کە -لە بنەڕەتدا- تێیدا نەبێت؛ ئەوا -ئەو كردەوەیە- ڕەت دەكرێتەوە).
  3. ئەم فەرموودەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات کە جەژنەکان دانانرێن بە پێی ڕا و داهێنان؛ هەروەکو چۆن خاوەن كتێبەكان (جولەكە و گاورەكان) لە پێش ئێمەدا وایان دەیانکرد، بەڵکو تەنها بە پێی شەریعەت و شوێنکەوتن دادەنرێن، ئەم ئایەتە کاتێک تەواوکردنی ئایین و کامڵ کردنی نیعمەتی لەخۆگرت؛ الله لە ڕۆژێکدا دایبەزاند کە کردی بە جەژن بۆ ئەم ئوممەتە لە دوو لایەنەوە: یەکەمیان: ڕۆژی جەژنی هەفتەیە کە ڕۆژی هەینییە، دووەمیان: ڕۆژی جەژنی حاجیەكانی ئەو ساڵەیە؛ کە ڕۆژی گەورەترین کۆبوونەوە و مەزنترین ڕاوەستانیانە.
  4. سەعدی لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێت: {اليَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ} واتە: {ئەمڕۆ ئایینەکەتانم تەواو (کامڵ) کردووە بۆتان}؛ بە تەواوی سەرکەوتن، و کامڵکردنی شەریعەتە دیار و شاراوەکان، و بنەما و لقەکان، هەر بۆیە قورئان و سوننەت بەسن بۆ حوکمەکانی ئایین، چ بنەماکانی بێت یان لقەکانی، بۆیە هەرکەسێکی زەحمەتكێش بانگەشەی ئەوە بکات کە خەڵکی بۆ ناسینی بیروباوەڕ و حوکمەکانیان پێویستیان بە زانستێکی تر هەیە جگە لە زانستی قورئان و سوننەت، وەکو زانستی کەلام و جگە لە ئەمە؛ ئەوا كەسێكی نەزانە و بانگەشەکەی بەتاڵ و پوچەڵە، چونکە وای داناوە کە ئایین تەواو نابێت مەگەر بەوەی کە ئەو وتوویەتی و بانگەوازی بۆ کردووە، و ئەمەیش لە گەورەترین ستەمە و بە نەزان دانانی خودا و پێغەمبەرەکەیەتی، {وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي} واتە: {و نیعمەتی خۆمم بەسەرتاندا تەواو کرد}؛ چ دیار بێت یان شاراوە، {وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا} واتە: {ڕازی بووم کە ئیسلام ئایینتان بێت}؛ واتە: هەڵمبژارد بۆتان وەک ئاینێک، هەروەکو چۆن ئێوەیشم والێكرد كە پێی ڕازی بن، کەواتە پێی هەستن و پەیڕەوی بكەن وەک سوپاسگوزارییەک بۆ پەروەردگارتان، و ستایشی ئەو زاتە بکەن کە منەتی بەسەرتاندا کردووە بە باشترین و بەڕێزترین و تەواوترین ئاین.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئەندەنوسی بەنگالی ڤێتنامی پورتوگالی تایلەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان