عن أبي سعيد رافع بن المعلى رضي الله عنه قال: قال لي رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أَلاَ أُعَلِّمُكَ أَعْظَمَ سُورَةٍ في القُرْآن قَبْلَ أنْ تَخْرُجَ مِنَ الْمَسْجِد؟» فَأخَذَ بِيَدِي، فَلَمَّا أرَدْنَا أنْ نَخْرُجَ، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ، إنَّكَ قُلْتَ: لأُعَلِّمَنَّكَ أعْظَمَ سُورَةٍ في القُرْآنِ؟ قالَ: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ، هِيَ السَّبْعُ المَثَانِي وَالقُرْآنُ العَظِيمُ الَّذِي أُوتِيتُهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعید رافیع کوڕی المعلى -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئایا مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم پێش ئەوەى لە مزگەوت دەربچیت؟»، دەستمی گرت، کاتێک ویستمان دەربچین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ فەرمووت: مەزنترین سورەتی قورئانت فێر دەکەم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ (واتا: سورەتی الفاتحة)، ئەمە ئەو حەوت ئایەتەیە کە زۆر دەخوێندرێت وبریتیە لە قورئان وخوێندنەوە مەزنەکە کە بە من بەخشراوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: لە ئەبی سەعید رافیع کوڕی المعلى -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: (ئایا - ألا): ئەمیش بۆ ئاگادارکردنەوە وسەرنجڕاکێشانی ئەو کەسەیە کە قسەی لەگەڵدا دەکەیت بۆ ئەوەى ئاگا وسەرنجی لەو قسەیە بێت کە لە پاش ئەم دەستەواژەیە دەووترێت. (مەزنترین سورەتی قورئانت فێر بکەم پێش ئەوەى لە مزگەوت دەربچیت؟): ئەوەى پێووت، وسەرەتا فێری نەکرد بۆ ئەوەى بیری بۆ لای هیچ شتێکی تر نەچێت وبە تەواوەتی ئامادە بێت ئەم فێرکردنە وەربگرێت. پاشان دەڵێت: (دەستمی گرت) واتا پاش ئەوەى ئەو قسەی کرد وڕێمان کرد. (کاتێک ویستمان دەربچین، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، تۆ فەرمووت: مەزنترین سورەتی قورئانت فێر دەکەم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «الحَمْدُ للهِ رَبِّ العَالَمِينَ -واتا: سورەتی الفاتحة-) مەزنترین سورەتە چونکە کۆی هەموو مەبەستەکانى قورئانی پیرۆزی لە خۆگرتووە، بۆیە بە -أم القرآن-، واتا: -دایکی قورئان- ناسراوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی تایبەتمەندی ئەم سورەتەی کرد جیا لە سورەتەکانى تر کە ئەم تایبەتمەندییە هۆکارێکە بۆ ئەوەى ببێت بە مەزنترین سورەتی قورئانی پیرۆز. ئەویش ئەوەیە کە دەفەرموێت: (ئەمە -السبع المثاني- ییە، واتا: ئەمە ئەو حەوت ئایەتەیە کە زۆر دەخوێندرێت): سەبارەت بە وشەی -المثاني- ڕاڤەی زۆر کراوە لەوانەش: 1/ لە هەموو ڕکاتێکدا سورەتێکی تر لە دواى -سورەتی الفاتحة- دەخوێندرێت واتە دەبێتە جووت لەگەڵ سورەتێکی تر، 2/ چونکە لە دوو بەش پێکهاتووە: ستایشکردن ونزاکردن، 3/ چونکە کۆی کارامەیی پێکهاتە وڕەوانبێژی واتای تێدایە، 4/ چونکە هەموو کاتێک دەخوێندرێت ودووبارە دەبێتەوە لە خوێندنەوە وفێرکردندا وهەرگیز هیچ مسوڵمانێک لێی دانابڕێت، 5/ سوودەکانی گەلێک زۆرن ولە ژماردن نایەن، 6/ کۆی ستایشکردنی (ثناء)ى خواى گەورە تێدایە وستایشی خودای تێدایە بە خوێندنەوەى ناوەکانى وسیفاتەکانى، 7/ خواى گەورە تایبەتی کردووە (استثناها) بە کۆتا ئومەتی شوێنکەوتەى کۆتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وجگە لەم ڕاڤە کردنانەش ووتراوە. وکاتێک دەفەرموێت: (وبریتیە لە قورئان وخوێندنەوە مەزنەکە): واتا بەم ناوە ناونراوە. (کە بە من بەخشراوە): واتا پێمدراوە وبە تایبەت بۆ من وئومەتەکەم بەخشراوە وبە قورئانە مەزنەکە (خوێندنەوە مەزنەکە) ناوم بردووە چونکە نهێنی زۆری تێدایە لەو شتانەى پەیوەندی بە دونیا وقیامەت وئەحکام وعەقیدە وبیروباوەڕەوە هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر