عن معاذة العدوية: أنها سألتْ عائشةَ رضي الله عنها : أكانَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَصُومُ مِنْ كُلِّ شَهْرٍ ثَلاَثة أيَّامٍ؟ قالتَ: نعم. فقلتُ: مِنْ أيِّ الشَّهْرِ كَانَ يَصُوم؟ قالتَ: لَمْ يَكُنْ يُبَالِي مِنْ أيِّ الشَّهْرِ يَصُومُ.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعازەى عەدەویەوە دەڵێت: پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزای خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ووتی: «بەڵێ»، ووتم: لە چی بەشێکی مانگدا بەڕۆژوو دەبوو؟ (عائیشە) ووتی: «بایەخی بەوە نەدەدا لە چی بەشێکی مانگ بەڕۆژوو دەبێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە موعازەى عەدەویەوە دەڵێت: پرسیاری لە عائیشە کرد -ڕەزای خواى لێبێت-: ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو؟ ئەویش ووتی: (بەڵێ): ئەمیش کەمترین ژمارەی ڕۆژەکان بوو، دەڵێت: ووتم: (لە کام ڕۆژانەى مانگدا)، بۆئەوەى بۆی دیاری بکات لە چی ڕۆژێکی هەفتەدا یان لە کام ڕۆژانەى مانگدا بەڕۆژوو بووە، ئەویش وەڵامی دایەوە بەوەى بایەخی بەوە نەدەدا لە چی بەشێکی مانگ بەڕۆژوو دەبێت؛ لە سەرەتای یان ناوەڕاستی یان کۆتایی، ڕۆژەکان پێکەوە یان جیاواز بێت، واتا گرنگی نەدەدا بەوەى دیاری بکات چی ڕۆژێک بێت لە مانگدا؛ واتا پاداشت دەنووسرێت لە هەر سێ ڕۆژێکی مانگ بێت، بۆیە بە پێی لێکدانەوەى خۆی بەڕۆژوو دەبوو -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە هەندێک جار هەندێک شتی دەهاتە پێش کە ڕێگر بوو لەوەى ڕەچاوی ڕۆژووگرتنی ئەم سێ ڕۆژە بکات بە شێوەیەکی دیاریکراو، یان ئەوەتا ئەمەی ئەنجامدەدا بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە دروستە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان