عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الْمَاهِرُ بِالْقُرْآنِ مَعَ السَّفَرَةِ الْكِرَامِ الْبَرَرَةِ، وَالَّذِي يَقْرَأُ الْقُرْآنَ وَيَتَتَعْتَعُ فِيهِ، وَهُوَ عَلَيْهِ شَاقٌّ، لَهُ أَجْرَانِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 798]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى قورئان دەخوێنێت وشارەزا و بەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 798]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە ئەو كەسەی قورئان دەخوێنێتەوە، وبە چاكی و وردی لەبەریەتی، وشارەزا ولێهاتووە لە خوێندنەوەیدا، ئەوا لە قیامەتدا پاداشت دەدرێتەوە بەوەی پلەی لەگەڵ پلەی فریشتە نێردراوە ڕێزدارە چاكەكارەكان دەبێت، وئەوەی قورئان دەخوێنێت وقورسە لەسەری وزمانی دەگیرێت لەكاتی خوێندنەوەیدا؛ بەهۆی لاوازی لەبەركردنی لەگەڵ ئەمەیشدا هەوڵی چاك دەدات، بەڵام هەر قورسە لەسەری ئەم كەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە؛ پاداشتی خوێندنەوە وپاداشتی هەوڵدان وماندووبوونی لە خوێندنەوەیدا.