عن عقبة بن عامر رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «ألَمْ تَرَ آيَاتٍ أُنْزِلَتْ هذِهِ اللَّيْلَةَ لَمْ يُرَ مِثْلُهُنَّ قَطُّ؟ (قل أعوذ برب الفلق) و(قل أعوذ برب الناس)».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوەى -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا نەتبینی ئەمشەو هەندێک ئایەت بۆ سەرم دابەزی وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە؟ (قل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-) و(وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(ئایا نەتبینی): واتا ئایا نەتزانی، وئەمیش وتەیەکی تایبەتە بۆ گێڕەرەوەى فەرموودەکە (بۆ عوقبە) بەڵام مەبەست پێی وتەیەکە بۆ هەموو خەڵکی، وئەم وتەیە بە مانای سەرسوڕمان دێت، وهۆکاری سەرسوڕمانەکە ڕوونکراوەتەوە، کە دەفەرموێت: (وەکو ئەمانە هەرگیز نەبینراوە): واتا لەم بابەتەدا کە پەناگرتنە، وکە دەفەرموێت: (هەرگیز): واتا بۆ دووپاتکردنەوەى نەفیکردنە، کە دەفەرموێت: (( (قل أعوذ برب الفلق -سورەتی الفلق-) و(وقل أعوذ برب الناس -سورەتی الناس-) )): واتا هیچ ئایەتێکی هەموو سورەتەکانی قورئان نییە کە هەموو پەناگرتنی تێدا بێت بۆ خوێنەری وەکو ئایەتەکانى ئەم سورەتانە چونکە پەناگرتنی تێدایە بە خواى گەورە بۆ ئەوەى بیپارێزێت لە شەڕ وزیان وخراپە، وهەرکەسێک بە ئیمان وڕاستگۆییەوە بیانخوێنێت کە بەهۆی ئەم خوێندنەوە داواى پەناگرتن وپاراستن دەکات لە پەروەردگار؛ ئەوا خوای گەورە پەنای دەدات ودەیپارێزێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ پەنا بە خودا بگرێت لە هەموو شەڕ وخراپەیەک ئەویش بە خوێندنی ئەم دوو سورەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر