عن أبي مسعود البدري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «مَنْ قَرَأَ بِالآيَتَيْنِ مِنْ آخر سُورَةِ البَقَرَةِ في لَيْلَةٍ كَفَتَاه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دوو ئایەتی کۆتایی (سورەتی البقرة) بخوێنێت؛ ئەوا بۆ ئەو شەوە بەسە بۆی».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی (سورەتی البقرة) بخوێنێت پێش خەوتنی ئەوا خوای گەورە دەیپارێزێت لە شەڕ وشتی ناپەسەند وخراپ، سەبارەت بە دەستەواژەی (بەسە بۆی)، ووتراوە بە مانای ئەو دێت بەسە بۆی لە شەونوێژ کردن واتا شوێنی شەونوێژ کردنی بۆ دەگرێتەوە، یان ووتراوە: بەسە بۆی کە بیخوێنێت چونکە جێی هەموو زیکرەکانی تری بۆ دەگرێتەوە، یان ووتراوە: کەمترین بڕی خوێندنەوەی قورئانە لە شەونوێژدا، وجگە لەمانەش ووتراوە، وهەموو ئەوانەی باسکراوە دروستە و دەستەواژەکە دەیگرێتەوە.