هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی
{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک
هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئێواری بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: ( أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له )
چوار وشەم ووت؛ سێ جار، پاش ئەوەى تۆم جێهێشت، ئەگەر کێشان بکرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ ووتت لە بەیانیەوە ئەوا -ئەم وشانە- قورسترن