عن شداد بن أوس رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم : "سيد الاستغفار أن يقول العبد: اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وأنا على عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ أعوذ بك من شر ما صنعتُ أَبُوءُ لك بنعمتك عليَّ وأَبُوءُ لك بذنبي فَاغْفرْ لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە شەدادی کوڕی ئەوسەوە -ڕەزای خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چاکترین شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بەندە بڵێت: (اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت خلقتني وأنا عبدك وأنا على عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ ما اسْتَطَعْتُ أعوذ بك من شر ما صنعتُ أَبُوءُ لك بنعمتك عليَّ وأَبُوءُ لك بذنبي فَاغْفرْ لي فإنه لا يغفر الذنوب إلا أنت)»، واتە: «خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ نەبێت، تۆ منت لە نەبوونەوە دروستکردووە، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، چونکە ستەمە کە بەندە بتوانێت تەواوى ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێبکات، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم کە دەبنە مایەی سزا وتۆڵە بۆم، بە سوپاسگوزارییەوە داندەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، وداندەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکانى بەندەکان خۆش دەبیت».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە دەستەواژە وڕستەکانی نێو ئەم نزایە چاکترین شێوازی داواى لێخۆشبوونە (ئیستیغفار کردنە). لە نزاکەدا هاتووە سەرەتا بەندە داندەنێت بە تەوحید (یەک خوا پەرستی)، وبەندە بەردەوام لەسەر ئەو پەیمانەى بە خودا داویەتی لە باوەڕ (ئیمان)، وهەروەها پەرستنی وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى ئەمانەیش بە پێی توانا، نەک بەو شێوە وبڕەی کە پەروەردگار شایستەیە بپەرسترێت، چونکە بەندە هەرچەندە پەرستن ئەنجامبدات ئەوا ناتوانێت هەموو فەرمانەکانى خودا جێبەجێبکات وناتوانێت وەکو پێویست سوپاسگوزاری دەرببڕێت بەرامبەر نیعمەتەکانى پەروەردگار، پاشان پەنا بە خودا دەگرێت، چونکە تەنها پەنا بە خودا دەگیرێت لە هەموو شەڕێک کە بەندەکە ئەنجامیداوە، پاشان بەندە داندەنێت بە نیعمەتەکانى پەروەردگار، وداندەنێت بە تاوانەکانى وهەڵەکانى، ونزا دەکات کە خودا لێی خۆش بێت ودایبپۆشێت بە لێخۆشبوون وڕەحمەت وفەزڵی خۆی چونکە تەنها خودای بەرز وشکۆدار لە تاوانەکان خۆش دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر