عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «عليكم بالصدق، فإن الصدق يهدي إلى البِرِّ، وإن البر يهدي إلى الجنة، وما يزال الرجل يصدق ويَتَحَرَّى الصدق حتى يكتب عند الله صِدِّيقًا، وإياكم والكذب، فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، وما يزال الرجل يكذب ويَتَحَرَّى الكذب حتى يكتب عند الله كَذَّابا»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری کردووە بە ڕاستگۆیی لە هەموو کات وحاڵەتێکدا چونکە بەرهەمی سوودبەخشی هەیە لە دونیا وقیامەتدا، ڕاستگۆیی بناغەی چاکەکارییە کە ئەمیش ڕێگایەکە بەرەو بەهەشت، وئەو کەسەی کە ڕاستگۆیە وبەردەوام بەدواى ڕاستگۆیدا دەگەڕێت لە ڕاستگۆیان دەنووسرێت لای خواى گەورە، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەم کەسە کۆتا ساتەکانى ژیانی لە سەر چاکە دەمرێت (-حسن الخاتمة-ی بۆ دەبێت) وپارێزراو دەبێت لە سزادان. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداری داوە لە درۆکردن وزیانی درۆ کردن وسەرەنجامی خراپی ڕوونکردووەتەوە، درۆ کردن بنچینەى خراپەکارییە کە ئەمیش ڕێگایە بەرەو دۆزەخ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر