عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«كَلِمَتَانِ خَفِيفَتَانِ عَلَى اللِّسَانِ، ثَقِيلَتَانِ فِي الْمِيزَانِ، حَبِيبَتَانِ إِلَى الرَّحْمَنِ: سُبْحَانَ اللهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6406]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دوو وشە هەیە خۆشەویسن لای الله وئاسانن لە سەر زمان وقورسن لە سەر تەرازوی چاکە کاری: (سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6406]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو وشەمان بۆ دەکات کە مرۆڤ بەبێ هیچ ناڕەحەتیەک دەیڵێت لەهەموو حاڵەتێکدا، وپاداشتیان گەڵێک مەزنە لە تەرازوودا، وپەروەردگاری میهرەبان -تبارک وتعالى- ئەم دوو وشەى زۆر خۆشدەوێت:
(سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيمِ، سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ) واتە: (وپاک وبێگەری بۆ خودای مەزن، پاک وبێگەری بۆ خودا وسوپاس بۆ ئەو)، وەسفکردنی خواى گەورە تێدایە بەکامڵبوون ومەزنی، وهەروەها بەپاکدانانى لەهەموو کەموکورتیەک -سبحانە وتعالى-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەزنترین زیکر ئەوەیە بەپاکدانانى خودا وستایشکردنی ئەو زاتەى تێدا بێت.
  2. ڕوونکردنەوەى فراوانی ڕەحمەتی خواى گەورە بە بەندەکانى، پاداشتێکی زۆر دەداتەوە لەسەر کردەوەیەکی کەم.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)