عَنْ جُوَيْرِيَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ مِنْ عِنْدِهَا بُكْرَةً حِينَ صَلَّى الصُّبْحَ، وَهِيَ فِي مَسْجِدِهَا، ثُمَّ رَجَعَ بَعْدَ أَنْ أَضْحَى، وَهِيَ جَالِسَةٌ، فَقَالَ: «مَا زِلْتِ عَلَى الْحَالِ الَّتِي فَارَقْتُكِ عَلَيْهَا؟» قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَقَدْ قُلْتُ بَعْدَكِ أَرْبَعَ كَلِمَاتٍ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، لَوْ وُزِنَتْ بِمَا قُلْتِ مُنْذُ الْيَوْمِ لَوَزَنَتْهُنَّ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ».
المزيد
لە جوەیریەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد لە سەرەتای بەیانیدا لە ماڵەكەی دەرچوو، لە كاتێكدا ئەو (جوەیریە) لە شوێنی نوێژكردنی بوو (لە ماڵەوە)، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی چێشتەنگاو گەڕایەوە، وئەویش (جوەیریە) هەر دانیشتبوو، پێی فەرموو: «هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟»، ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چوار وشەم ووت؛ سێ جار، پاش ئەوەى تۆم جێهێشت، ئەگەر کێشان بکرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ ووتت لە بەیانیەوە ئەوا -ئەم وشانە- قورسترن: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ)^». ^(واتە: پاک وبێگەردی بۆ خودا، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە؛ هێندەى دروستکراوەکانى وڕەزامەندی خۆی وکێشی عەرشی ومەرەکەبی وشەکانی)