عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«لَيْسَ شَيْءٌ أَكْرَمَ عَلَى اللهِ تَعَالَى مِنَ الدُّعَاءِ».

[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 3370]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ شتێک لای خوای گەورە بەڕێز نییە وەکو نزا کردن».

[حەسەنە] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي - 3370]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە هیچ پەرستنێک لەلای خواى گەورە -سبحانە وتعالى- باشتر نیە لە نزا وپاڕانەوە؛ چونکە دانپێدانانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار -سبحانە وتعالى-، وهەروەها دانپێدانانە بە لاوازی وبێ توانایی بەندە کە بەردەوام هەژارە وپێویستی بە پەروەردگارێتی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەوپایەى نزاکردن وئەوەى لە خواى گەورە بپاڕێتەوە ؛ ئەو زاتەى بەمەزن داناوە، ودانی بەوەدا ناوە: کە دەوڵەمەندە -سبحانه وتعالى- چونکە هەژار داواى لێناکرێت، وبیسەرە چونکە کەڕ داواى لێناکرێت، وبەخشندەیە چونکە ڕەزیل داواى لێناکرێت، و بەدەسەڵاتە چونکە بێ توانا داوای لێناکرێت، ونزیکە چونکە دوور نابیستێت، وجگە لەمانە لە سیفەتە جوان وشکۆدارەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)