عن النعمان بن بشير رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إن الدعاء هو العبادة». ومن حديث أنس رضي الله عنه بلفظ: «الدعاء مُخُّ العبادة».
[حديث النعمان بن بشير: صحيح. حديث أنس بن مالك: ضعيف] - [حديث النعمان -رضي الله عنه-: رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد. حديث أنس -رضي الله عنه-: رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە». ولە ڕیوایەتی ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا کردن ناوەڕۆک وباشترینی پەرستنەکانە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پاڕانەوە پەرستنە، بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە پاڕانەوە لە خوای گەورە بنچینەی پەرستنی خودایە، چونکە مرۆڤ ئەگەر هیوای بڕا لە هەموو شتێک جگە لە خوای گەورە ولاوازی خۆی نیشاندا وتەنها لە خوای گەورە پاڕایەوە ودڵی بۆ هیچ شتێک وکەسێک نەچێت جگە لە خودا، ئەوا لەم حاڵەتەدا ئەو مرۆڤە دانی ناوە بە کامڵ بوونی خوای گەورە لە هەموو ڕوویەکەوە کە نزاکان وەڵام دەداتەوە، ئەو دەبیستێت ونزیکە لە بەندەکانی وتوانادارە لەسەر هەموو کارێک، وئەمەش بریتیە لە حەقیقەت وڕاستی پەرستن (عیبادەت) وکرۆک وناوەڕۆکی تەوحیدە (یەک خوا پەرستییە). وسەبارەت بە فەرموودەی (الدعاء مخ العبادة - نزا کردن ناوەڕۆک وباشترینی پەرستنەکانە). واتای ئەوەیە کە پاڕانەوە بنچینە وناوەڕۆکی پەرستنە وڕۆحی پەرستنە کە پەرستن بەردەوام نابێت بە بێ پاڕانەوە هەروەکو چۆن مرۆڤ ناتوانێت بەردەوام بێت بە بوونی مێشک لە سەریدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نزاکردن گەورەترین جۆرەکانی پەرستنە.
  2. نزا کردن بنچینەیە وڕۆحی پەرستنە بۆیە پەرستن کامڵ نابێت بە بێ نزا کردن.
  3. ئامۆژگاری کردن بە نزا کردن وپاڕانەوە.
  4. سووربوون لە سەر نزا کردن لە هەموو کاتێکدا چونکە کۆبوونەوەی زیکر ویادی خودا، وملکەچ بوون وشکانەوەی نەفسی تێدایە بۆ خوای گەورە.
  5. نزاکردن بریتیە لە حەقیقەت وناوەڕۆکی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورە، وداننانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار وتوانای ئەو، وهەروەها داننانە بە هەژاری حاڵی بەندە وپێویست بوونی بە پەروەردگاری.
  6. نزا کردن بەندە زیاتر نزیک دەکاتەوە لە پەروەردگاری، وداننانی زیاترە بە مافی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی ئەو زاتە بە سەر هەموو شتێک وزانستی ئەو دەربارەی هەموو شتێک، وهەروەها داننانە بە لاوازی بەندە بەرامبەر پەروەردگاری.