1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات

عَنْ عِيَاضِ بْنِ حِمَارٍ أَخِي بَنِي مُجَاشِعٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَامَ فِينَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ يَوْمٍ خَطِيبًا، فَقَالَ: وَسَاقَ الْحَدِيثَ وَفِيهِ:
«وَإِنَّ اللهَ أَوْحَى إِلَيَّ أَنْ تَوَاضَعُوا حَتَّى لَا يَفْخَرَ أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ، وَلَا يَبْغِي أَحَدٌ عَلَى أَحَدٍ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیازی کوڕی حیمارەوە -ڕەزای خوای لێبێت-؛ كە لە هۆزی بەنی موجاشیعە، دەڵێت: ڕۆژێكیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێوماندا بۆ وتاردان، وبە درێژی فەرموودەكەی باسكرد وتێیدا هاتووە كە فەرموویەتی:
«خوای گەورە وەحی بۆ ناردووم بەوەى کە سادە بن بۆئەوەى هیچ یەكێک شانازی بەسەر یەكێكی ترەوە نەکات، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2865

شیکردنەوە

ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵانیدا بۆ وتاردان، لەو شتانەی كە فەرمووی: خوای گەورە وەحی بۆ ناردووە بەوەى کە واجبە خەڵكی لە نێو خۆیاندا سادە بن، ئەمیش بە ڕاخستنی باڵی مهیرەبانی بۆ خەڵكی وئاسانی وسادەیی لەكاتی مامەڵە كردن لەگەڵیاندا؛ بۆئەوەى هیچ یەكێك شانازی نەكات بەسەر كەسێكی ترەوە بە بانگەشەی مەزنێتی وخۆبەگەورەزانین وشەرەفمەندی بەهۆی ڕەچەڵەكی یان سامانی یان هەرشتێكی تر، وهیچ یەكێک ستەم لە یەكێكی تر نەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەكە ئامۆژگاری تێدایە بۆ سادەیی -بێ فیزی- و خۆبەگەورە نەزانین و خۆبەرز نەکردنەوە بەسەر خەڵکیدا.
  2. نەهی کردن لە دەستدرێژی وستەمکردن وشانازی کردن.
  3. سادەیی وبێ فیزی بەندە بەرامبەر خوای گەورە دوو مانای هەیە؛ یەكەم: سادە وملكەچ بێت بۆ ئاینی الله، بۆیە خۆی بە گەورە نەزانێت لە ئاست ئاین وجێبەجێكردنی حوكمەكانی. دووەم: سادە بێت لەگەڵ بەندەكانی الله لە پێناو الله، نەك لە ترسی ئەوان وبۆ داواكردنی پاداشتیان، بەڵكو لە پێناو خوای گەورە بێت -عزَّ وجلَّ-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

36 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية