+ -

عَنْ أَبِي الدَّرْدَاءِ رضي الله عنه: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ اللَّعَّانِينَ لَا يَكُونُونَ شُهَدَاءَ وَلَا شُفَعَاءَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2598]
المزيــد ...

لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو:
«نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2598]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك نەفرەت زۆر بكات لەسەر ئەوانەی كە شایستە نین نەفرەتیان لێبكرێت؛ ئەوا ئەم نەفرەتكارە شایستەی دوو سزایە: یەكەم: نابێت بە شاهێد لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ئومەتەكان بەوەی پێغەمبەرەكانیان پەیامی خودایان بۆ هێناون، هەروەها شاهێدیدانی قبوڵ ناكرێت لە دونیادا؛ چونكە بە فاسق ولادەر دادەنرێت، وپلەی شەهید بوونی پێنابەخشرێت كە ئەمیش بریتیە لە كوژران لە پێناو خوای گەورە. دووەم: شەفاعەت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا كاتێك ئیمانداران شەفاعەت دەكەن بۆ براكانیان؛ ئەوانەی كە شایستەن لە دۆزەخدا سزا بدرێن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی نەفرەت کردن، وزۆر نەفرەت کردن لە تاوانە گەورەکانە.
  2. ئەو سزایەی لە فەرموودەكەدا هاتووە لەسەر ئەو كەسانەیە كە زۆر نەفرەت دەكەن، نەك بۆ جارێك وهاوحاڵەتەكانی، هەروەها ئەمە نەفرەت كردنی ڕێگەپێدراو ناگرێتەوە؛ چونكە شەریعەت ڕێگەی داوە بە نەفرەت كردنی خاوەن وەسفی سەرزەنشتكراو بە بێ دیاریكردن، وەكو كاتێك دەڵێیت: «نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان»، «نەفرەتی الله لە ستەمكاران»، «نەفرەتی الله لەوانەی وێنە دەكێشن»، «نەفرەتی الله لەو كەسانەی كاری قەومی ڵوت دەكەت»، «نەفرەتی الله لەوەی قوربانی سەردەبڕێت بۆ غەیری الله»، «نەفرتی الله لەو پیاوانەی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن ولەو ئافرەتانەی خۆیان بە پیاوان دەچوێنن»، وهاوشێوەكانیان.
  3. جەختکردنەوە لەسەر شەفاعەت وناوەندیاری ئیمانداران لە ڕۆژی قیامەتدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر