عن أبي هريرة رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «الْمُؤْمِنُ مِرْآةُ أَخِيهِ الْمُؤْمِنِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار ئاوێنەى برای ئیماندارێتی».

ئیسنادەکەی حەسەنە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسفێکی جوان ولێکچواندنێکی نایاب باسدەکات، وشێوازى مامەڵە وبەرپرسیارێتی مسوڵمان ڕووندەکاتەوە بەرامبەر برای مسوڵمانی؛ ڕێنموێنی دەکات بۆ کردەوە جوانەکان بۆئەوەى ئەنجامی بدات وئاگاداری دەکاتەوە لە کردەوە خراپەکان بۆئەوەى لێی دوور بکەوێتەوە، واتا لێرەدا ئیماندار بۆ برای ئیمانداری وەکو ئاوێنەیەکی پرشنگدار وایە کە لێیەوە هەقیقەتی نەفسی خۆی دەبینێت، وئەمیش واجب بوونی ئامۆژگاری بۆ ئیماندار ڕووندەکاتەوە، ئەگەر هەندێک عەیب وهەڵەی برای ئیمانداری بینی پێویستە ئاگاداری بکاتەوە وڕێنموێنی بکات بۆئەوەى چاکی بکاتەوە، بەڵام لە نێوان هەردوویان نەوەک لە پێش خەڵکیدا مەگەر زۆر پێویست بکات، چونکە ئامۆژگاری کردن لە پێش خەڵکیدا ئابڕوو بردنە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
TA தமிழ் التاميلية