عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: "المؤمن القوي، خيرٌ وأحب إلى الله من المؤمن الضعيف، وفي كلٍّ خيرٌ، احْرِصْ على ما ينفعك، واسْتَعِنْ بالله ولا تَعْجِزْ، وإن أصابك شيء، فلا تقل لو أني فعلت كان كذا وكذا، ولكن قل قَدَرُ الله وما شاء فعل، فإن لو تفتح عمل الشيطان".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وبێ هیوا مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ الله وما شاء فعل)*، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆ ئەوەى کردەوەى خۆی بکات». *(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

باوەڕداری ئیمان بەهێز لە ئیمانیدا خێترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە باوەڕداری ئیمان لاواز، مەبەست لە بەهێزی لاشە نییە، ئەگەر ئیمانداری بەهێز ولاواز لە باوەڕدا یەکسان بوون، ئەوا باوەڕداری بەهێز سوودی بۆ خەڵکی تریش هەیە، بەڵام باوەڕداری ئیمان لاواز سوودی تەنها بۆ خۆیەتی، بۆیە ئیمانداری بەهێز باشترە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، بۆ ئەوەى نەیەت بە خەیاڵدا کە ئیمانداری لاواز خێری تێدا نیە، بەڵکو خێری تێدایە بە بێگومان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری ئومەتەکەى کرد بە چەند وەسیەت وئامۆژگاریەکی وورد وگشتی، فەرمانى پێکردن بە کۆشش کردن بۆ بەدەستهێنانى ئەو شتانەى کە قازانجیان پێدەگەیەنێت جا چ لە ڕووی ئاینی ودیندارییەوە بێت یان لە ڕووی دونیاییەوە، ئەگەر پێکدادانێک هەبێت لە نێوان (سوودی دونیایی) و (ئەرک وفەرمانى ئاینی) ئەوا پێویستە لایەنی ئاینەکە پێشبخرێت، چونکە ئەگەر دینداری کەسێک چاک بێت ولەسەر ڕێگای ڕاست بێت ئەوا لە ڕووی دونیایشەوە دڵی خۆش دەبێت وحاڵی باش دەبێت. کەسێک حاڵی باش نابێت ئەگەر سوودی شتومەکی دونیا بخاتە پێش فەرمانەکانى ئاینی ئیسلام؛ ئەگەرچیش بۆ ماوەیەکی کاتیش خۆشی بەخۆیەوە ببینێت بەڵام سەرەنجامی هەر خراپە وتیاچوونە. وپێویستە مسوڵمان داواى یارمەتی لە خودا بکات وپشت بە ئەو زاتە مەزنە ببەستێت ئەگەرچیش لە شتێکی کەمدا بێت، وپێویستە تەمەڵ ولاواز وبێ هیوا نەبێت وئەوپەڕی تواناى خۆی بخاتە گەڕ بۆ بەدیهێنانى ئامانجە بەسوودەکانى دینداری ودونیایی. پاشان فەرمانى پێکردن ئەگەر هەوڵ وکۆششی خۆیان دا وداواى یارمەتیان لە خواى گەورە کرد ولە پاش ئەمانە سەرەنجام پێچەوانەى ئەوەبوو کە دەیانویست ئەوا پێویستە نەڵێن: ئەگەر وامان بکردایە ئاوا وئاوا دەبوو؛ چونکە ئەمەی ڕوویدا لە سەرووی ویستی ئەوانەوەیە، بۆیە بەندە فەرمانى پێکراوە ئەوەى لە توانایدایە ئەنجامی بدات، چونکە بڕیار لە سەر هەموو شتێک لە لای خواى گەورە، ووتنی وشەی (ئەگەر) دەرگای وەسوەسە وچپەی شەیتان دەکاتەوە ودەبێتە هۆی دڵتەنگ بوون وخەفەت وپەشیمانی وخراپ بوونی باری دەروونی، بەڵکو پێویستە بڵێت: (قَدَرُ الله وما شاء فعل) واتە ئەمەی کە ڕوویدا بە ویستی خواى گەورە بوو و بە پێی قەزا وبڕیاری ئەو بوو.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر