عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«مَنْ يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيْرًا يُصِبْ مِنْهُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 5645]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تووشی تاقیکردنەوە وناخۆشی دەکات».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 5645]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات ئەگەر خواى گەورە خێری بوێت بۆ یەکێک لە بەندە ئیماندارەکانى ئەوا تووشی تاقیکردنەوەى دەکات لە نەفس وماڵ وخێزانیدا، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بەندە هانا وپەنا ببات بۆ الله بە نزاکردن، وهۆکارە بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکان، وبەرزبوونەوەى پلەکان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیماندار لەوەدایە تووشی بەڵا وتاقیکردنەوەی جۆراوجۆر بێت.
  2. تاقیکردنەوە وبەڵا لەوەیە نیشانەی خۆشەویستی خوای گەورە بێت بۆ بەندەکەی، بۆ ئەوەی پلە وپایەی بەرزبکاتەوە ولە گوناهەکانی خۆش بێت.
  3. هاندان وئامۆژگاری بۆ ئارامگرتن لەکاتی ناخۆشی وکارەساتەکان، ودەرنەبڕینی ناڕەزایی وبێزاربوون.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر