عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما قال: مرَّ علينا رسول الله صلى الله عليه وسلم ونحن نُعالج خُصًّا لنا، فقال: «ما هذا؟» فقلنا: قد وَهَى، فنحن نُصلحه، فقال: «ما أرى الأمر إلا أَعْجَل من ذلك».
[صحيح] - [راوه أبو داود والترمذي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە لاماندا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا خانووچکەیەکی خۆمان چاکدەکرد (لە دار یان قامیش دروستکرا بوو)، فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتمان: لاواز بووە (خەریکە دەڕووخێت)، وئێمە خەریکین چاکی دەکەین، ئەویش فەرمووی: «پێم وابێت ئەجەل (مردن) لەوە نزیکترە».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای عەمروی کوڕی عاسدا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا ئەو خەریکی چاککردنی خانوویەکی بوو، لە گێڕانەوەیەکی تردا: (خەریکی سواخدانى دیوارێکم بووم -بە قوڕ-) [رواه أبو داود]، ئەویش فەرمووی: (پێم وابێت ئەجەل -مردن- لەوە نزیکترە): واتا مردن نزیکترە لەوەى بترسی خانووەکەت بڕووخێت؛ لەوەیە بمریت پێش ئەوەى خانووەکەت بڕووخێت، چاککردنی کردەوەکانت دەبێت لە پێشەوەى چاککردنەوەى خانووەکەت بێت، وا دیارە چاککردنەوەى ئەو خانووە گرنگ نەبووە، بەڵکو مەبەست بەهێزکردنی بووە، یان مەبەستی ئەوە بوو جوانتری بکات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە کە کردەوە کردن بۆ قیامەت باشترە لە سەرقاڵ کردن بە کارێکی دونیا کە پێویست نەبێت بۆ دونیا وسوودی نەبێت بۆ دواڕۆژ.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر