عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: كان نبي الله صلى الله عليه وسلم إذا أمسى قال: «أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له» قال الراوي: أَرَاهُ قال فِيهِنَّ: «له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها، رب أعوذ بك من الكسل، وسُوءِ الكِبَرِ، رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر»، وإذا أصبح قال ذلك أيضا «أصبحنا وأصبح الملك لله».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە دەیفەرموو: «(أمسينا وأمسى الملك لله، والحمد لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له)*». گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: پێم وابێت هەروەها فەرموویەتی: «(له الملك وله الحمد وهو على كل شيء قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها، رب أعوذ بك من الكسل، وسُوءِ الكِبَرِ، رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر)**»، وئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە هەمان شتی دەفەرموو: «(أصبحنا وأصبح الملك للە)^». *(واتە: ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە، وحەمد وسوپاس بۆ خودا، وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە)، **(واتە: هەموو شتێک موڵکی ئەوە (ئەو خاوەن هەموو موڵکێکە)، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات وئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت، وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت، خودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی (لاوازى)، ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون (پیربوون)، وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ)، ^(واتە: بەیانیمان بەسەردا هات وبەیانی هات وهەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە)
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بەیانی وئێوارەی بەسەدا بهاتایە ئەم نزا پیرۆزانەى دەخوێند: شیکردنەوەى واتای نزاکە: (أمسينا وأمسى الملك لله : ئێوارەمان بەسەردا هات، وئێوارە هات هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە): واتا چووینە کاتی ئێوارەوە وبەردەوام هەموو موڵکێک هەر بۆ خواى گەورەیە وئەو خاوەنیەتی وتایبەتە بە ئەو زاتە مەزنە. (والحمد لله: وحەمد وسوپاس بۆ خودا) واتا هەموو حەمد وسوپاسێک تەنها بۆ خودا، حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئێوارەمان بەسەردا هات وزانیمان هەموو موڵکێک بۆ خودایە وحەمد وسوپاس تەنها بۆ ئەو نەک بۆ هیچ کەسێکی تر. (ﻻ إله إﻻ الله وحده لا شریک له: وهیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، خودا تاکە وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە): واتا (الله) تاکە لە خودایەتی -ئولوهیەت- وپەرستنیدا؛ هەروەکو چۆن لە موڵک وپەروەردگارێتیدا هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە بەهەمان شێوە لە خودایەتیدا -لە پەرستنیدا- هیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە. (ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة: ، خودایە داوای هەموو خێرێکت لێدەکەم کە لە ئەم شەوەدا ڕوودەدات): واتا مەبەستم ئەو خێرانەیە کە لەوەیە لە ئەم شەوەدا ڕووبدات. (وخير ما بعدها: ئەو خێرەش لە پاش ئەم شەوە دێت): وئەو خێرانەش کە لەوەیە ڕووبدات وجێگیر بێت لە پاش ئەم شەوە. ( وأعوذ بك من شر ما في هذه الليلة وشر ما بعدها : وخودایە پەنات پێدەگرم لە هەموو شەڕ وزیانێک کە لە ئەم شەوە ڕوودەدات، ولە ئەو شەڕ وزیانەش لە پاش ئەم شەوە دێت): واتا لەو شەڕ وزیانانەى کە لەوەیە لە ئەم شەوە تووشم ببێت کە زیان بە ئاینداری ودونیام بگەیەنێت. (رب أعوذ بك من الكسل : وخودایە پەنات پێدەگرم لە تەمەڵی -لاوازى-): واتا لە قورسی لاشە بۆ ئەنجامدانى پەرستنەکان ئەگەرچیش لاشەم توانای هەبێت، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە کە نەفسی هان نەداوە بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە ئەگەرچیش لە ڕووی لاشەوە توانای هەیە. (وسُوءِ الكِبَرِ : ولە شەڕ وزیانی بەتەمەن بوون -پیربوون-): واتا لە شەڕ وزیانی کاتی بەتەمەن بوون وپیر بوون وخڕف بوون کە لەم تەمەندا مرۆڤ زۆرجار تووشی خڕف بوون ولە بیرچوونەوە دەبێت وهەروەها لاشەی لاواز دەبێت؛ کە لێرەدا تەمەن ڕێگا نادات بەوەى ئامانجی ژیان جێبەجێ بکەیت کە بریتیە لە فێربوونی زانستی شەرعی وکردەوەی چاکە بەهۆی لاوازی ئەقڵ وتوانا، ومرۆڤ کەمتەرخەم دەبێـت لە ئەنجامدانى پەرستنەکان وکردەوە چاکەکان بەهۆی خراپ بوونی حاڵ وتەندروستیەوە، هەروەها وشەی (الكِبْر) بەم شێوەیەش هاتووە لە هەندێک گێڕانەوەدا کە پیتی (ب) -سکون- لەسەریەتی بە ماناى فیز زلی ولەخۆ دەرچوون دێت کاتێک بەهۆی زۆری نیعمەتەوە مرۆڤ تووشی شانازی وخۆبەگەورەزانین دەبێت بەسەر خەڵکیدا، ( رب أعوذ بك من عذاب في النار، وعذاب في القبر : وخودایە پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ ولە سزای ناو گۆڕ): ولە ئەو شتانەش کە دەبنە هۆی تووشبوون بە سزای دۆزەخ وسزای گۆڕ، وهەروەها ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر بوونی سزای ناو گۆڕ؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە ئاشکرای دەستەواژەکە باسدەکات -عذاب القبر:سزای ناو گۆڕ -.(إذا أصبح : ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە): واتا ئەگەر بەیانی بەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بهاتایە. (قال ذلك أیضا : هەمان شتی دەفەرموو): واتا ئەوەى لە ئێوارەدا دەیخوێند لە بەیانیدا هەمان شتی دەخوێند، بەڵام لە جیاتی (أمسینا وأمسى الملک لله) دەیفەرموو (أصبحنا وأصبح الملك لله) لە جێگای شەو ڕۆژی دادەنا لە خوێندەوەکەیدا، وپاشان تەواوى نزاکەى وەکو ئەوەى ئێوارە دەخوێند.