+ -

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ: خَرَجَ مُعَاوِيَةُ عَلَى حَلْقَةٍ فِي الْمَسْجِدِ، فَقَالَ: مَا أَجْلَسَكُمْ؟ قَالُوا: جَلَسْنَا نَذْكُرُ اللهَ، قَالَ آللَّهِ مَا أَجْلَسَكُمْ إِلَّا ذَاكَ؟ قَالُوا: وَاللهِ مَا أَجْلَسَنَا إِلَّا ذَاكَ، قَالَ: أَمَا إِنِّي لَمْ أَسْتَحْلِفْكُمْ تُهْمَةً لَكُمْ، وَمَا كَانَ أَحَدٌ بِمَنْزِلَتِي مِنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقَلَّ عَنْهُ حَدِيثًا مِنِّي:
وَإِنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ عَلَى حَلْقَةٍ مِنْ أَصْحَابِهِ، فَقَالَ: «مَا أَجْلَسَكُمْ؟» قَالُوا: جَلَسْنَا نَذْكُرُ اللهَ وَنَحْمَدُهُ عَلَى مَا هَدَانَا لِلْإِسْلَامِ، وَمَنَّ بِهِ عَلَيْنَا، قَالَ: «آللَّهِ مَا أَجْلَسَكُمْ إِلَّا ذَاكَ؟» قَالُوا: وَاللهِ مَا أَجْلَسَنَا إِلَّا ذَاكَ، قَالَ: «أَمَا إِنِّي لَمْ أَسْتَحْلِفْكُمْ تُهْمَةً لَكُمْ، وَلَكِنَّهُ أَتَانِي جِبْرِيلُ فَأَخْبَرَنِي أَنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يُبَاهِي بِكُمُ الْمَلَائِكَةَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2701]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە دەڵێت: «موعاویە چووە لای کۆڕ وکۆمەڵێک لە مزگەوتێک، ووتی: ئایا چی وای لە ئێوە کردووە کۆببنەوە؟ ئەوانیش ووتیان: دانیشتووین بۆئەوەی یادی خوای گەورە بكەین، ئەویش (موعاویە) ووتی: بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە؟ ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە، (موعاویە) ووتی: من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، هیچ کەسێک نییە وەکو من فەرموودەی کەم گێڕا بێتەوە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەڕای نزیکیم لێیەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بۆ لای هەندێک لە هاوەڵانی کە دانیشتبوون، فەرمووی: «چی شتێک هۆکاری دانیشتنی ئێوەیە؟». ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین وسوپاس وحەمدی دەکەین لەسەر ئەوەی کە هیدایەتی ئێمەی داوە بۆ ئاینی ئیسلام، ونیعمەتی پێمان بەخشیووە، فەرمووی: «بڵێن سوێند بە خودا تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە؟»، ووتیان: والله تەنها ئەمە هۆکاری دانیشتنی ئێمەیە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من ئێوەم سوێند نەدا بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لەسەرتان، بەڵام جبریل پێمی ڕاگەیاند کە خودای گەورە شانازی بە ئێوەوە دەکات لە لای فریشتەکان».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2701]

شیکردنەوە

موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- چووە لای کۆڕێک لەنێو مزگەوت، پرسیاری لێیان كرد بەهۆی چی بەم شێوەیە دانیشتوون، ووتیان: دانیشتووین زیکر ویادی خوای گەورە دەكەین، موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن لەسەر ئەوەی تەنها بۆ یادی خوای گەورە دانیشتوون وكۆبوونەتەوە، ئەوانیش سوێندیان خوارد، پاشان پێیانی ووت: من داوای سوێند خواردنم لێتان نەكرد بۆ ڕەواندنەوەی تۆمەتێک لە سەرتان، دواتر نزیكی پەیوەندی خزمایەتی خۆی لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- باس کرد بۆیان، وهیچ كەسێك هێندەی ئەو لێی نزیك نەبووە ؛ چونكە ئوم حەبیبەی خوشكی خێزانی پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەها ئەو لە نووسەرانی وەحی بوو، لەگەڵ ئەمەیشدا ژمارەیەكی كەم لە فەرموودەی گێڕاوەتەوە، دووا جار فەرمووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێكیان لە ماڵەكەی دەرچوو، وبینی ئەوان لە نێو مزگەوت دانیشتوون ویادی خوای گەورە وسوپاسی دەكەن لەسەر هیدایەتدانیان بۆ ئیسلام، وئەو نیعمەتانەی پێیانی بەخشیووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێیان كرد كە سوێند بخۆن وەكو داواكردنی موعاویە لە هاوەڵان -ڕەزای خوای لێبێت-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆكاری پرسیار كردنەكە وداواكردنی سوێند خواردنی ڕوونكردەوە؛ ئەویش ئەوەیە: جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێی ووت خوای گەورە -عز وجل- لەلای فریشتەكان شانازیان پێوە دەكات وستایشیان دەكات، وفەزڵیان باسدەكات وكردەوە چاكەكانیان پیشان دەدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی موعاویە -ڕەزای خوای لێبێت-، و بەپەرۆشبوونی لەسەر شوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە گەیاندنی زانستدا.
  2. داواكردنی سوێند خواردن ڕێگەپێدراوە بۆ ئاگاداركردنەوە سەبارەت بە گرنگی هەواڵ وبابەتەكە ؛ بەبێ ئەوەی تۆمەت وگومان هەبێت.
  3. فەزڵ وپلە وپایەی کۆڕەکانی زیكر وزانست، وخوای گەورە خۆشی دەوێن ولای فریشتەكان شانازیان پێوە دەكات.
زیاتر