عن أبي هريرة رضي الله عنه أن أبا بكر الصديق رضي الله عنه قال: يا رسول الله مُرني بكلمات أقُولُهُنَّ إذا أصبَحتُ وإذا أمسَيتُ، قال: «قل: اللهم فاطِرَ السماوات والأرض عالم الغيبِ والشهادة، ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه، أَشْهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شرِّ نفسي وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ وأن أقترف على نفسي سوءًا أو أجرُّه إلى مسلم» قال: «قلها إذا أصبحت، وإذا أمسيت، وإذا أخذْتَ مَضْجَعَك».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وأحمد]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەبوبەکری سدیق -ڕەزای خواى لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا فەرمانى پێبکە بە هەندێک وتە (نزا) کە بیخوێنم ئەگەر بەیانی وئێوارەم بەسەردا هات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بڵێ: «(اللهم فاطِرَ السماوات والأرض عالم الغيبِ والشهادة، ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه، أَشْهد أن لا إله إلا أنت، أعوذ بك من شرِّ نفسي وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ وأن أقترف على نفسي سوءًا أو أجرُّه إلى مسلم)*»، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیخوێنە ئەگەر بەیانی وئێوارەت بەسەردا هات، وئەگەر چوویتە سەر جێگاکەت (لە پێش خەوتن)». *(واتە: خودایە، ئەی خوڵقێنەر ئاسمانەکان زەوی، ئەی ئەو زاتەی کە زانستت هەیە سەبارەت شاراوەکان -نەبینراوەکان:غەیبیاتەکان- وبینراوەکان، ئەی پەروەردگار وخاوەنداری هەموو شتێک، شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ، پەنا دەگرم بە تۆ لە شەڕی نەفسی خۆم وشەڕی شەیتان وشەڕی شیرک وهاوبەشدانان بۆ تۆ، وپەنات پێدەگرم لەوەى خۆم تووشی تاوانێک بکەم یان ببمە هۆی ئەوەى مسوڵمانێک تووشی تاوان ببێت)
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
ئەمە یەکێکە لەو زیکرانەی (ویردانەى) کە لە بەیانیان وئێواراندا دەخوێندرێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری ئەبوبەکری کرد -ڕەزاى خوای لێبێت-، چونکە ووتی: فێرم بکە. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زیکر ونزایەکی فێرکرد کە بیخوێنێت هەرکاتێک بەیانی یان ئێوارەی بەسەردا هات، وفەرمانى پێیکرد کە بڵێت: (اللهم فاطِرَ السماوات والأرض : خودایە، ئەی خوڵقێنەر ئاسمانەکان زەوی): واتا ئەی -الله- ئەی خوڵقێنەری ئاسمانەکان وزەوی، واتا خودا دروستیانی کرد بە بوونی هیچ نموونەیەکیان لە پێشتردا، بەڵکو لە نەبوونەوە دروستیانی کرد. (عالم الغيبِ والشهادة : ، ئەی ئەو زاتەی کە زانستت هەیە سەبارەت شاراوەکان -نەبینراوەکان:غەیبیاتەکان- وبینراوەکان): واتا زانست هەیە سەبارەت بە ئەوانەى لە لای بوونەوەرەکان نابینرێت وئەوانەش کە دەیبینن؛ چونکە خودا -سبحانه وتعالى- زانستی هەیە بە کاتی ئێستا وڕابردوو وداهاتووش. (ربَّ كُلِّ شَيءٍ ومَلِيكَه : ئەی پەروەردگار وخاوەنداری هەموو شتێک): خودا پەروەردگاری هەموو شتێکە وهەموو شتێک موڵکی ئەوە وخاوەنداریەتی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە چونکە هەموو شتێک ئەو دروستی کردووە. (أَشْهد أن لا إله إلا أنت : شاهێدی دەدەم بەوەى هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە تۆ): واتا دان بەوەدا دەنێم بە دڵ وزمانم کە هیچ پەرستراوێک لە پەرستراوەکان هەق وڕاست نییە وشایەنی پەرستن نین جگە لە تۆ، وهەر پەرستنی هەر شت وکەسێک بەتاڵ وپوچەڵە جگە لە پەرستنی خواى گەورە، وتەنها خودا -سبحانه وتعالى- مافى پەرستنی هەیە بە بێ بڕیاردانى هیچ شەریک وهاوبەشێک لە پەرستنیدا. (أعوذ بك من شرِّ نفسي : پەنا دەگرم بە تۆ لە شەڕی نەفسی خۆم): چونکە نەفس ودەروونەکان شەڕ وخراپەیان تێدایە، هەروەکو خواى گەورە وتەیەکى پێغەمبەر یوسف -علیه السلام- باسدەکات لە قورئانی پیرۆزدا، کە پێغەمبەر یوسف -علیه السلام- دەفەرموێت: ﴿وَمَآ أُبَرِّئُ نَفۡسِيٓۚ إِنَّ ٱلنَّفۡسَ لَأَمَّارَةُۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّي﴾ [یوسف: 53] واتە: ﴿ومن ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەکات بە خراپە بێجگە لە ئەو نەفسە نەبێت کە پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت﴾، بۆیە ئەگەر خودا نەتپارێزێت لە شەڕی نەفست ئەوا نەفست زیانت پێدەگەیەنێت وفەرمان بە خراپە دەکات، بەڵام ئەگەر خواى گەورە تۆی پاراست ئەوا سەرکەوتووت دەکات بۆ ئەنجامدانى هەموو خێر وچاکەیەک. (وشرِّ الشيطان وشِرْكِهِ : وشەڕی شەیتان وشەڕی شیرک وهاوبەشدانان بۆ تۆ): واتا پەنا بە خودا دەگرم لە شەڕ وخراپە وزیانی شەیتان ولە شەڕی فەرمان کردنی شەیتان بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ خودا -سبحانه وتعالى-، یان وشەی (شَرَكه) لە جیاتی (شِركه) هاتووە کە وشەی یەکەمیان کە فەتحە بەسەر پیتی (شین:ش)ەوەیە بە واتای تۆڕی ڕاوکردنی ماسی وشتی ناو دەریا دێت وبەو شێوەیە؛ چونکە شەیتان دەیەوێت بە فێڵەکانى پیلان بۆ نەوەکانى ئادەم دابنێت وڕاویان بکات بۆ ئەوەى تیا بچن ئەمیش لە ڕێگەى فیتنەکانى شەهەوات -ئارەزووەکان- وشوبوهات -گومانەکان- یان جگە لە ئەمانە. (وأن أقترف على نفسي سوءًا أو أجرُّه إلى مسلم : وپەنات پێدەگرم لەوەى خۆم تووشی تاوانێک بکەم یان ببمە هۆی ئەوەى مسوڵمانێک تووشی تاوان ببێت). وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى بە ئەبوبەکر کرد کە ئەم زیکرە بخوێنێت ئەگەر بەیانی یان ئێوارەی بەسەردا هات ولەو کاتەی دەچێتە سەر جێگاکەى بۆ خەوتن.