عن أبي واقد الحارث بن عوف رضي الله عنه أنَّ رسول الله صلى الله عليه وسلم بينما هو جالس في المسجد، والناس معه، إذ أقبل ثلاثَةُ نَفَرٍ، فأقبل اثنان إلى رسول الله، صلى الله عليه وسلم وذهب واحد، فوقفا على رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فأما أحدهما فرأى فُرْجَةً في الْحَلْقَةِ فجلس فيها، وأما الآخر فجلس خلفهم، وأما الثالث فأدْبَر ذاهبٍا، فلما فرغ رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «ألا أُخْبِرُكُم عن النَّفَرِ الثلاثة: أما أحدهم فأَوَى إلى الله فآوَاهُ الله إليه، وأما الآخر فاسْتَحْيا فاسْتَحْيَا الله منه، وأما الآخر، فأعْرَضَ، فأعرضَ اللهُ عنه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی واقید حاریس کوڕی عەوفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو، وخەڵکی لەگەڵیدا بوون، لەو کاتەدا سێ کەس هاتن، دووانیان هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، دووانیان لە نزیک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستان، یەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی دۆزییەوە لە ئەڵقەی دانیشتنەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەوی تریان لە پشتی ئەوانەوە (لە پشتی ئەڵقەکەوە) دانیشت، بەڵام کەسی سێیەم ڕۆیشت وپشتی هەڵکرد، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، فەرمووی: «ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە ئەو سێ کەسە: یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا، ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد، وئەوی تریان پشتی هەڵکرد (توڕە بوو وڕازی نەبوو ئامادە بێت)؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا دانیشتبوو وخەڵکیش لە دەوروپشتی بوون، وسێ پیاو هاتن، دووانیان هاتن و وەستان لە لای ئەڵقەی دانیشتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویەکێکیان ڕۆیشت، ویەکێکیان شوێنێکی بەتاڵی بینی لە نێو ئەڵقەکەدا بۆیە لەوێ دانیشت، وئەڵقەکەش چەند پیاوێک بوون بە شێوەی بازنەیی لە دەوروپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوون وپیاوەکەى تر لە پشتی ئەمانەوە دانیشت، بەڵامی پیاوی سێیەم ڕۆیشت ودانیشتنەکەى جێهێشت، وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتەکانى تەواو بوو، بە هاوەڵانی فەرموو ئایا شتێکتان پێ بڵێم سەبارەت بە ئەو سێ پیاوە:(یەکێکیان پەنای بە خودا گرت؛ بۆیە خودا پەنای دا): واتا لە شوێنێکی بەتاڵ دانیشت بۆ ئەوەى گوێ لە یادی خواى گەورە بگرێت بۆیە خواى گەورەش ڕێزی لێگرت بەهۆی فەزڵ وپاداشتی ئەم دانیشتنە پیرۆزەوە. (ویەکێکی تریان شەرمی کرد؛ بۆیە خودا شەرمی لێیکرد) واتا خۆی بە دوورگرت لە شوێنی قەرەباڵەغ ولە پشتی ئەڵقەکەوە دانیشت بەڵام بێبەش نەبوو لە بەرەکەت وپیرۆزی دانیشتنەکە. (وئەوی تریان پشتی هەڵکرد -ڕازی نەبوو ئامادە بێت-؛ بۆیە خودایش لێی ڕازی نەبوو): واتا بە بێ هۆ ڕۆیشت وبۆیە بێبەش بوو لە پیرۆزی دانیشتنەکە وخودا ڕازی نەبوو تووشی پیرۆزی وبەرەکەتی ئەو دانیشتنەى بکات چونکە ئەو پشتی هەڵکرد وئامادە نەبوو دابنیشێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر