1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە

عن أنس رضي الله عنه مرفوعاً: «من خَرج في طلب العلم فهو في سَبِيلِ الله حتى يرجع».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا دەرچوونەکەی لە پێناو خوای گەورەیە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە».

حەسەنە تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئەوەی لە ماڵەکەی یان شارەکەی دەربچێت بۆ فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعی ئەوا حوکمی وەکو حوکمی ئەو کەسە وایە کە لە پێناو خوادا جیهاد دەکات هەتا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، چونکە وەکو کەسی موجاهید هەوڵدەدات ئاینی خودا زیندوو بکاتەوە وشەیتان زەلیل ونەفسی خۆی ماندوو بکات بۆ کاری چاکە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعی جیهاد وکۆشش کردنە لە پێناو خوای گەورە.
  2. ئەو کەسەی فێری زانستی شەرعی دەبێت وفێری دەکات پاداشتی ئەو موجاهیدەی هەیە کە لە گۆڕەپانی جەنگدا شەڕ دەکات، چونکە هەردووکیان کارێک ئەنجام دەدەن کە شەریعەتی خوای گەورە بەهێز دەکە وبەرگری لێدەکەن لەو شتانەی کە تێیدا نین وبۆی زیاد کراو یان دەستکاری کراون.
  3. ئەوەی دەربچێت بۆ فێربوون وفێرکردنی زانستی شەرعی ئەوا پاداشتی ئەو چوون وهاتنەوەی هەیە بە پێی هەنگاوەکان هەتا دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

28 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
DE Deutsch الألمانية
JA 日本語 اليابانية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية